توركيا, پەروەردەیی

"ئێمە بۆ وڵات، گەل، نیشتمان و کۆمارەکەمان دەڵێین بەڵێ"

سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی: "مەبەست لە گۆڕانکارییەکانی دەستوور، پێشگرتنە لە ئەگەرەکانی تێکچوون و شێواندنی سیستەمی وڵات. ".

Sangar Hamad Azeez  | 26.01.2017 - نوێکردنەوە : 27.01.2017
"ئێمە بۆ وڵات، گەل، نیشتمان و کۆمارەکەمان دەڵێین بەڵێ"

Istanbul
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی مەهەپە، دەولەت باخچەلی لە رێگەی هەژماری تایبەت بەخۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند بڵاوکراوەیەکی بڵاو کردەوە.

باغچەلی دەڵێت: "مەبەست لە گۆڕانکارییەکانی دەستوور، پێشگرتنە لە ئەگەرەکانی تێکچوون و شێواندنی سیستەمی وڵات. بڕیار و قسە هی گەلی تورکیا دەبێت. کەسایەتی سیاسی دەشێ داینامیکی کۆمەڵگا وەک بیرێکی سیاسی بەکار بێنێ و تەنانەت ئەرکێتی. ئەوە گەلی تورکە کە بڕیاری کۆتایی دەدات. چارەسەر لە دەسەلاتی هێزە بیانییەکان نییە و لە گەلدا دەیبینین".

باخچەلی گوتیشی: "ئەوانە دەڵێن باڵێکی مەهەپە لەگەڵ سەری جیا بیر دەکاتەوە. ئەوە قسەی دوێنێ دەیانکرد ئەمڕۆ حاشای لێ دەکەن. دووبارە بەبیرتانی دێنمەوە و دووبارە دەیڵێمەوە. لای ئێمە باڵ نییە. ئێمە هاوڕێی یەکین. لای ئێمە سەر نییە، هەستی نەتەوەیی هەیە. ئیماندار و بێ ئیمان بەیەکەوە جێیان نابێتەوە بەڵام ئەوانەی بە درۆ و راست دەیانەوێ ئاگر لە تورکیا بەر بدەن، بە چۆک دێن".

لە درێژەی تویتەکانیدا باخچەلی دەنووسێ: "بە مەبەستی چۆک دانەدانی وڵات. تێکنەچوونی شیرازەی گەل و مانەوەی نیشتمان بە ئازادی و سەربەخۆیی پێویست بوو گۆڕانکاری ئەنجام بدرێت. تیشکمان خستە سەر ئامانجە سەرەکییەکان، وەک رەوشتێکی سیاسی بەدوای رێگایەک گەڕاین کە گەل بەشدار بێت و لێکمان دایەوە ئەو رێگایەمان هەڵبژارد".

سەرۆکی گشتی مەهەپە رەخنەی لە پارتەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن گرت و گوتی: "ئێمە لەو کەسانەین کە هەستی نیشتیمانگەرایی مەهەپە ببنین و بە ئامانج و هەوەسی تاکەکەسی بێینە نێو ئەم یارییەوە، ئەو کەسانەی بەو شێوەیە هەڵسوکەوت دەکەن خەریکی فیتنە و ئاژاوەن. ئەوان دەستیان بەخوێنی رۆڵەکانی گەل سوورەو لە قەندیل پەروەردە بوون و لەگەڵ فەتۆ، جەهەپە و هەدەپەدان. ئەوان پەلەیانە و شەلەژاون دەیانەوێت ئەو دەرئەنجامانە بشارنەوە کەبەهۆی کارە هەڵەکانیانەوە رووبەرووی بوونەتەوە. مێژووی سیاسەت پڕە لە کەسانی لەو شێوەیە. ئێمە هەڵە ئەنجام نادەین و ناششڵەژێین. ئێمە بۆ وڵات، گەل، نیشتمان و کۆمارەکەمان دەڵێین بەڵی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın