سلێمانى.. تەرخانکردنی كورسى خوێندن بۆ منداڵانى بێ سه‌رپه‌رشت
له شارى سلێمانى سێ زانکۆی ئەھلی، شەش کورسی خوێندن بۆ شەش خوێندکاری بێسەرپەرشتی خانەی نەوجەوانان له شاره‌كه تەرخان دەکەن ئه‌وه‌ش بۆ ساڵى داهاتووى خوێندن جێبه‌جێ ده‌كرێت.
As Sulaymaniyah
بە ئامادەبوونی وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی، زانکۆکانی جیھان، کۆمار و گەشەپێدانی مرۆیی رێککەوتننامەیەکیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی واژوو کرد بە بەمەبەستی دابینکردنی شەش کورسی خوێندن بۆ منداڵانی بێ سەرپەرشتی خانەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی".
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا پێش واژووكردنى رێكکه‌وتننامه‌كه بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی، عومەر گوڵپی رایگه‌یاند "شەش کورسی خوێندنی زانکۆیی لە لایەن سێ زانکۆی ئەھلی کە بریتین لە (زانكۆى گەشەپێدانی مرۆیی، زانكۆى کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا، زانكۆى جیھان) تەرخان کراوە و، ھەریەکە له‌و زانكۆیانه دوو کورسیان بەردەکەوێت بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی خانەی نەوجەوانانی کوڕان و کچانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی".
گوتشى: "ئەو کورسی خوێندنانە بە پێی کۆنمرە و ئاستی ھەژاری خێزانەکانیان دەبێت و بۆ ساڵى داهاتوو واته 2017 بۆ 2018 جێبه‌جێ ده‌كرێت، ده‌بێت ته‌مه‌نى له سه‌رووی 18 ساڵه‌وه بێت و قۆناغى 12 ئاماده‌یى ته‌واوكردبێت و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش به پێى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمێكه‌وه ده‌بێت به جۆرێك خاڵه جیاكه‌ره‌وه‌كانى وه‌ك له‌ده‌ستدانى دایك و باوك، هه‌ژارى و نمره‌ى ئاماده‌یى كه ئه‌وەش له رێگه‌ى پرۆگرامێكى روونی دادگه‌ریه‌وه ده‌بێت ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
لەبارەی ئامانجی ئەو پرۆژەیە، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گوتی: "پرۆژەکە بۆ پشتگیریکردنی منداڵانی بێ سەرپەرشتە بۆ تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی ئەهلی بە تەرخانکردنی کورسی خوێندن بێ بەرامبەر بۆیان هه‌روه‌ها زیاتر خزمه‌تكردنى ئه‌و منداڵانه‌ى كه بێسه‌رپه‌رشتن و له خانه‌كاندان".
وەزیری کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، محەمەد ھاودیانی رایگه‌یاند "لەناو خانەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، دەیان منداڵ ھەن کە پێویستیان بە نەشتەگەری ھەیە، یاخود دەیان بەساڵاچوومان ھەیە کە پێویستیان بە چاودێرییە، بۆیە داوا دەکەین کە لایەنە تەندروستییەکانیش لەو رووەوە ھاوکاریمان بکەن".
گوتیشى: "ئه‌م هه‌نگاوه‌ى زانكۆكان هه‌نگاوێكى گه‌وره و خێرخوازانه‌یه كه له هه‌رێمى كوردستاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندى منداڵانى خانه‌كان و بێسه‌رپه‌رشتان ئه‌نجام ده‌درێت، وه‌ك وه‌زاره‌تمان له ساڵانى رابردوودا ئه‌م جۆره پرۆژانه‌مان ئه‌نجامداون، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له زانكۆكانى تر ئه‌م رێکكه‌وتننامه‌یه‌مان هه‌بووه، به‌شێكى زۆر له منداڵانى خانه‌كان له ئێستادا ده‌خوێنن، تاوه‌كو ئێستاش ئه‌و پرۆژه‌یه به‌رده‌وامه".
گوتیشی: "نامانه‌وێت ئه‌و منداڵانه‌ى كه له خانه‌كانن و بێسه‌رپه‌رشتن بێبه‌ش ببن له خوێندن، چونكه ئه‌وانیش توێژێكى گرنگن له كۆمه‌ڵگادا و پێویسته زیاتر خزمه‌ت بكرێن، هیواشى خواست ساڵانى داهاتوو خوێندكارى زیاتر له زانكۆ ئه‌هلیه‌كان وه‌ربگیرێن، چونكه ئه‌وان هیوا و ئاواتیان ئه‌وه‌یه كه له خوێندنێك بخوێنن كه داهاتووى خۆیان به خوێندن دابین بكه‌ن ئه‌وانیش خزمه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن