كردنه‌وه‌ی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان له هه‌ولێر
كۆمپانیای "SLC" زنجیره‌ی یه‌كه‌می پیشانگای نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكان له شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه و سه‌رپه‌رشتياری پیشانگاكه، ئارام محه‌مه‌د له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "به هه‌رێمی كوردستانه‌وه حه‌وت وڵات به‌شداری ئه‌م پیشانگایه‌ن".
Arbil
له پیشانگاكه‌دا چه‌ندین قوتابی كه ده‌یانویست له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان درێژه به خوێندن بده‌ن ئاماده بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، یه‌كه‌مین زنجیره پیشانگاكانی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆكانی كۆمپانیای"SLC" كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات و تایبه‌ته به خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو كه بڕیاره بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.
پیشانگاكه وه‌كو سه‌رپه‌رشتیاره‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئاماژه بۆ كرا‌و باسی لێوه‌كرد به دیاریكراوی بۆ درێژه‌دانی قوتابییانی هه‌رێمی كوردستانه به خوێندن له چه‌ندین وڵات كه زیاتر ئاره‌زووی قوتابیانی هه‌رێمه بۆ خوێندن تیایاندا.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای و سه‌رپه‌رشتیاری پیشانگاكه، ئارام محه‌مه‌د له‌وباره‌یه‌وه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "پێش دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م پیشانگایه‌مان له شاری سلێمانی كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ و سبەی له شاری هه‌ولێر ده‌بێت، رۆژی چوارشه‌ممه‌ش له شاری دهۆك به‌رده‌وامی ده‌بێت، به هه‌رێمی كوردستانه‌وه 23 زانكۆ له حه‌وت وڵات به‌شدارییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییان له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌م زانكۆییانه بكه‌ن و ئاگاداری چۆنیەتی وه‌رگرتن بن، هه‌روه‌ها زانیاریی وه‌ربگرن له‌سه‌ر چۆنیەتی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كانی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتنی قوتابییان له زانكۆكانی هه‌رێم".
سه‌باره‌ت به رۆژانی پیشانگاكه‌یان له شاری سلێمانی ناوبراو روونی كرده‌وه "له شاری سلێمانی چوار هه‌زار و 500 كه‌س له ماوه‌ی دوو رۆژدا سه‌ردانی پیشانگاكه‌یان كردووه، دوو هه‌زار و 700 ئه‌پڵیكه‌یشن دابینكراوه، له‌م پیشانگایه ده‌مانه‌وێت ئاسانكاریی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆكانی ده‌ره‌وه وه‌ربگیرێن و وڵاتان و زانكۆكانی ده‌ره‌وه ده‌هێنینه هه‌رێمی كوردستان و نرخه‌كانییان پێده‌ڵێن له‌گه‌ڵ ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه پێشكه‌ش ده‌كرێت، هه‌روه‌ها لێره ده‌مانه‌وێت زه‌ماله‌ی بێ به‌رامبه‌ری زانكۆكانیش بخه‌ینه‌ڕوو و هه‌روه‌ها خولی زمانیش لێره ده‌سته‌به‌ر كراوه".
ئاهه‌نگ عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری ئه‌كادیمیای كامبریج له كوردستان و له‌و پیشانگایه‌شدا كه شوێنی خۆیان هه‌بوو و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌بوو بۆ قوتابیان باس له ئه‌كادیمیاكه‌یان كه باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری ئیستانبوڵە له توركیا بكات، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ناوبراو رایگه‌یاند "ئه‌كادیمیاكه‌ی ئێمه له ئیستانبوڵه، به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی قوتابیانی و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی ئه‌كادیمیا پێشكه‌شی ئه‌وانی ده‌كات له هه‌موو جیهان ویستمان قوتابیان لێره زیاتر سوودیان پێبگه‌یه‌نین له‌بواری فێربوونی زمانی ئینگلیزی چی ئاره‌زه‌موومه‌ندانی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بێت یان چی ئه‌وانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت بۆ ماسته‌ر و دكتۆرا درێژه به خوێندن بدەن".
ئاهه‌نگ به‌وردی ئاماژه‌ی بۆ كاره‌كانی ئه‌كادیمیاكه‌یان كرد بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئاماده‌ن شوێنی مانه‌وه و خواردنیش بۆ ئه‌و فێرخوازانه دابین بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له ئیستانبوڵ بمێننه‌وه بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و به هه‌رزانترین نرخ.
له پیشانگاكه‌دا چه‌ندین زانكۆی وڵاتانی توركیا، ئێران، مالیزیا، كه‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا، ئوردن، هه‌رێمی كوردستان و هیندستان هه‌بوون و به‌شێك له قوتابیان ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی درێژه‌پێدانی خوێندن بوون له‌و وڵاتانه بۆ پرسیار و سه‌رنجه‌كانییان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و زانكۆیانه قسه و گفتوگۆیان ده‌كرد تا به شێوازێكی ئاسان و باش بتوانن درێژه به خوێندن له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت بده‌ن.