رێگری له پاڵێوراوێکی خەڵاتی ئۆسکار دەکرێت بچێتە ئەمریکا
خالید خه‌تیبی سووری ئاماده‌كار و ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمی "بێری سپییه‌كان" كه كاندید كراوه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار، ڤیزه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
New York
نیویۆرك - AA
خالید خه‌تیبی سووری ئاماده‌كار و ده‌رهێنه‌ری كورته فیلمی "بێری سپییه‌كان" كه كاندید كراوه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار، ڤیزه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
خه‌تیبی ته‌مه‌ن 21 ساڵ كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه له ئیستانبوڵه‌وه خۆی ئاماده‌كردبوو بچێته لۆس ئانجلس به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی خه‌ڵاتی ئۆسكاردا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده دوای سێ رۆژ چاوه‌ڕوانی له فڕۆكه‌خانه ڤیزه‌ی پێدراوه بۆ چوونه ئه‌مریكا، به‌ڵام رێگریی لێكراوه گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئاسۆشیه‌یتید پرێس، ڤیزه‌كه‌ی خه‌تیب له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكاوه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
كورته فیلمی "بێری سپییه‌كان" كه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار كاندیدكراوه، باسی ئه‌و تیمه كڵاو سپییانه ده‌كات كه له پێناو رزگاركردنی لێقه‌وماوانی سووریدا ژیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.