سياسەت, ژيان

ئۆپەراسیۆنی بەشی راستی مووسڵ.. رزگاركردنی ٧ هەزار هاووڵاتی مەدەنی

هێزەكانی عێراق، ٧ هەزار هاووڵاتی مەدەنییان لە بەشی راستی مووسڵ رزگار كرد.

Zana Natık Kerem  | 27.02.2017 - نوێکردنەوە : 28.02.2017
ئۆپەراسیۆنی بەشی راستی مووسڵ.. رزگاركردنی ٧ هەزار هاووڵاتی مەدەنی

Ninawa

نەینەوا ــ AA

ئەفسەر لە هێزەكانی فیرقەی ٩ی زرێپۆش، عەمید روكن عەبدوڵڵا وائیلی رایگەیاند كە هێزەكانی عێراق لەگەڵ شەڕو پێكدادانەكانی دژبە داعش توانیویانە، ٧ هەزار هاووڵاتی مەدەنی لە ژمارەیەك گەڕەكی بەشی راستی مووسڵ رزگار بكەن.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو عەبدوڵڵا وائیلی گوتی: "داعش هاووڵاتییانی مەدەنی كردووەتە قەڵغانی مرۆیی و تەنانەت رێگەشیان پێ نادات لە ماڵەكانیان بێنەدەرەوە بۆ ئەوەی ئەركی هێزەكانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راست قورس و ئاڵۆز بكات".

عەبدوڵڵا وائیلی گوتیشی: "لەو كاتەی لە ١٩ی مانگەوە ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی بەشی راستی مووسڵ دەستی پێكردووە هێزەكانی عێراق، ٧ هەزار هاووڵاتی مەدەنییان لە گەڕەكانی، مەئموون، تەل رەیان، تەل رومان، تەیەران و جەوسق رزگار كردووە و گواستراونەتەوە بۆ كەمپی ناحیەی حەمام عەلیل باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵ".

ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە رەوشی مرۆیی هاووڵاتییانی مەدەنی لەو ناوچانەی كە شەڕو پێكدادان تیایاندا روودەدەن زۆر دژوارو خراپە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن