ژيان

ئیسپانیا.. گیانلەدەستدانی سێ کۆچبەر

- سێ کۆچبەر کە شەوی شەممە هەوڵیاندابوو بە شێوەیەکی نایاسایی بگەنە ئیسپانیا لە سنووری ئاوی شاری سەبتە گیانیان لەدەستدا.

Şenhan Bolelli, Ramal Abdullah Mahmood  | 20.11.2017 - نوێکردنەوە : 21.11.2017
ئیسپانیا.. گیانلەدەستدانی سێ کۆچبەر

Madrid

مەدرید - AA

سێ کۆچبەر کە شەوی شەممە هەوڵیاندابوو بە شێوەیەکی نایاسایی بگەنە ئیسپانیا لە سنووری ئاوی شاری سەبتە گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسە هەواڵییەکانی ئیسپانیا پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمنی و کارگێڕی ناوچەکە بڵاویان کردەوە، لەکاتێکدا درەنگانی شەوی شەممە بەلەمێک کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتبوو و دەیەویست لە کەناراوەکانی سەبتە نیزيک ببێتەوە خۆی کێشا بە تاشەبەردەکان و لە ئاکامدا، ٢١ کۆچبەر کەوتنە ناو دەریا و سێ کەس لەو ژمارەیە خنکان.

لایەنە پەیوەندیدارەکان رایانگەیاند لە رۆژانی ١٧ و ١٨ و ١٩ی ئەم مانگە، ٥٣٤ کۆچبەر بە ٥٠ بەلەم خۆیان گەیاندووەتە ئیسپانیا کە زۆربەیان هاووڵاتیی جەزائرین و ئەگەری زۆرە لە ماوەی ٦٠ رۆژدا بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın