بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ
- پله‌كانی گه‌رما له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، 40 پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕاند و له هه‌ندێك شوێن گه‌یشته 45 پله.
Diyarbakir
دیاربه‌كر - AA
پله‌كانی گه‌رما له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نادۆڵ، 40 پله‌ی سه‌دی تێپه‌ڕاند و له هه‌ندێك شوێن گه‌یشته 45 پله.
به پێی داتاكانی كه‌شناسیی ناوچه‌كه، ناوچه‌كه كه تا هه‌فته‌ی رابردوو پله‌کانی گه‌رمای له خوار 40 پله‌وه بوو له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه كه‌وتووه‌ته ژێر شه‌پۆلێكی گه‌رما و شه‌ش بۆ حه‌وت پله به‌رزبووه‌ته‌وه.
پله‌کانی گه‌رما له دیاربه‌كر و سێرت 41، ئورفا و باتمان 42، ماردین 39 و شرنەخ و سلۆپی 45 پله‌ی سه‌دییه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له ئورفا بۆ 43، دیاربه‌كر 41، باتمان 42، ماردین 39 و سێرت بۆ41 پله به‌رزببێته‌وه و هۆشداری دراوه‌ته هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه ئاگاداری كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گه‌رمابن.