ژيان

تورکیا: "هاوخەمی گەلانی ئێران و عێراقین"

- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند وەک گەلی وڵاتێک کە زۆر جار ئازاری بوومەلەرزەیان چەشتووە، هاوخەمی گەلانی ئێران و عێراقن.

Ercan Canbolat, Muhammet Ali Kemal  | 13.11.2017 - نوێکردنەوە : 14.11.2017
تورکیا: "هاوخەمی گەلانی ئێران و عێراقین"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند وەک گەلی وڵاتێک کە زۆر جار ئازاری بوومەلەرزەیان چەشتووە، هەست بە ئازاری گەلانی ئێران و عێراق دەکەن.

لە روونکردنەوەیەکدا کە لە لایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەکراوە کە بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە هەواڵی ئەوەمان زانیوە پارێزگای کرماشان لە ئێران کە دەکەوێتە نزیک سنووری عێراق، کاریگەرییەکی زۆری بوومەلەرزەکەی کەوتووەتە سەر و لە ئەنجامیشدا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون. هەروەها راگەیەنراوە:

''وەک گەلی تورکیا کە زۆر جار ئازاری بوومەلەرزەمان چەشتووە، هەست بە ئازاری گەلانی عێراق و تورکیا دەکەین و پشتیوانیانین. وڵاتەکەمان ئامادەیە ئەگەر هات و پێویستی کرد دەستی هاوکاریی لە رێگەی ئافاد و مانگی سوورەوە، بۆ گەلی دۆست و برای ئێران درێژبکات. داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە بە هۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوەی بەپەلە بۆ برینداران دەخوازین''.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın