ژيان

خواست لەسەر "کەبابی هەژاران" زۆرە

- جگەری برژاو تاکو بیست ساڵ لەمەوبەر لە باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بە "کەبابی هەژاران" ناسرابوو، بەڵام ئێستا خواستێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە و گەشتیارانی لەسەرە.

Özgür Ayaydın, Ramal Abdullah Mahmood  | 15.01.2018 - نوێکردنەوە : 16.01.2018
خواست لەسەر "کەبابی هەژاران" زۆرە

Diyarbakir

دیاربەکر – AA

جگەری برژاو تاکو بیست ساڵ لەمەوبەر لە باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو بە "کەبابی هەژاران" ناسرابوو، بەڵام ئێستا خواستێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە و گەشتیارانی لەسەرە.

باشووری رۆژهەڵات کە خاوەن مێژوو و کولتوورێکی هەزاران ساڵەیە، بە خواردن و چێشتە و بەچێژەکانی بەناوبانگە.

یەکێک لەو خواردنە بەناوبانگانە کە خواستی زۆری لەسەرە جگەری برژاوە کە بە هۆی هەرزانی لە نرخەکەیدا تاکو ٢٠ ساڵ لەمەوبەر بە "کەبابی هەژاران" ناسرابوو.

ئەم جۆرە خواردنە پێشتر لە لایەن ژمارەیەک کەسی دیاریکراوەوە لەسەر عەرەبانە ئامادە دەکرا، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان و دەرکەوتنی سوودە تەندرووستییەکانی و ڤیتامین و کانزاکانی جگەر لە کەناڵەکانەوە خواست لەسەر ئەم جۆرە خۆراکە بە جۆریک هەڵکشا چەندین خواردنگەی جگەری برژاو لە سەرتاسەری شار و شارۆچکەکانی ناوچەکە کراونەتەوە بە تایبەتی لە دیاربەکر، ئورفا، عەنتاب، ئورفا، ماردین و باتمان.

جگەری برژاو کە لە خوانی نیوەڕۆ و ئێوارەدا دەخورێت تاکو درەنگانی شەو پێشکەش بە داواکاران دەکرێت.

رۆژانە ١٥ تۆن جگەر بەمجۆرە دەخورێت و زیاتر لە ١٠ هەزار کەس ئەم کارە دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın