ژيان

دووەم گەورەترین ئەڵماس بە ٥٣ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

Dildar Baykan, Rewa Mahmut Hasan  | 26.09.2017 - نوێکردنەوە : 27.09.2017
دووەم گەورەترین ئەڵماس بە ٥٣ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

دووەمین گەورەترین ئەڵماس لە جیهان لەسەدی لا رۆنا، بە ٥٣ ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

بە پێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەکرێت کە کۆمپانیای گەورەی خشڵی بەریتانی گراف دیامۆند، بە ٥٣ ملیۆن دۆلار ئەڵماسەکەی کڕیوەتەوە کە قەبارەکەی بە قەد قەبارەی تۆپێکی تێنس دەبێت.

ئەو ئەڵماسە ساڵی رابردوو لە لەندەنی پایتەخت زیادکردنێکی ئاشکرای بۆ ئەنجام درا و کەس ئامادە نەبوو بە٧٠ ملیۆن دۆلار بیکرێت.

ئەو ئەڵماسە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا لە کانێکی بۆتسوانای کۆمپانیای لوکارای کەنەدی دۆزرابوویەوە و ناوی لەسەدی لارۆنا بە واتای ( تیشکەکەمان)ی پێدرابوو.

ئەو ئەڵماسە هی سێ ملیار ساڵ لەمەوبەرە و تا ئێستا بە دووەمین گەورە ئەڵماسی جیهان هەژمار دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın