غەززە.. پێشانگای خورمای تازە و نوێی فەڵەستین
- لە کەرتی غەززە بە بەشداریی ٢٥ کۆمپانیا و بەرهەمهێن ''پێشانگای خورمای تازە و نوێی فەڵەستین بۆ ساڵی ٢٠١٧'' کرایەوە.
Gazze
غەززە - AA
لە کەرتی غەززە بە بەشداریی ٢٥ کۆمپانیا و بەرهەمهێن ''پێشانگای خورمای تازە و نوێی فەڵەستین بۆ ساڵی ٢٠١٧'' کرایەوە.
پێشانگاکە لە لایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازیی کەرتی غەززەوە سازکراوە و ٢٥ کۆمپانیا و بەرهەمهێنەری کەرتی تایبەت تیایدا بەشدارن.
بەڕێوەبەری ژووری بازرگانی و پیشەسازیی کەرتی غەززە، ماهیر تەببا لە لێدوانێکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند ئەمە سێیەمین پێشانگایانە و مەبەستیانە لە رێگەی نماییشی خورمای تازە و نوێی کە پێگەیەکی گرنگی لە ئابووری فەڵەستیندا هەیە، بەرهەمە لۆکاڵییەکانیان بناسێنن.
ماهیر تەببا باسی لەوەشكرد لە رێگەی پێشانگاکەوە خورمای تازە و نوێی کە بە هەوڵی هەزاران کەس بەرهەم دەهێنرێت، بە بەکاربەران دەناسێنن و دەیانەوێت لە رێگەی دەستەبەرکردنی گەشەسەندن و گەشەپێدانی بەردەوامەوە، بەرهەمهێنانی خورما لە کەرتی غەززە زیاد بکەن.
پێشانگاكه كه چه‌ندین جۆری خورمای تازه و نوێ ، قاوه و ئه‌و جۆره شیرینییانه‌ی كه به به‌كارهێنانی خورما ئاماده‌كراون تیایدا خراوه‌ته‌ڕوو، بڕیاره سێ رۆژ بخایه‌نێت.
به پێی داتاكانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی لە کەرتی غه‌ززه نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كرێكار له بواری به‌رهه‌مهێنانی خورمادا كارده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه رایگه‌یاندووه، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی خورمای ته‌ڕ و وشكی لە کەرتی غه‌ززه، 15 هه‌زار تۆن بووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن