كاركردن له‌سه‌ر هێڵی ته‌زووی ڤۆڵتیه به‌رزی كاره‌با
ئه‌و كرێكارانه‌ی له هێڵی ته‌زووی ڤۆڵتیه‌ی به‌رزی كاره‌با كار ده‌كه‌ن، كه كاره‌با له‌نێوان وان و سێرت ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی زۆر مه‌ترسی له به‌رزایی چه‌ندین مه‌تره‌وه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
Van
وان - AA
ئه‌و كرێكارانه‌ی له هێڵی ته‌زوی ڤۆڵتیه‌ی به‌رزی كاره‌با كار ده‌كه‌ن، كه كاره‌با له‌نێوان وان و سێرت ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به له‌به‌رچاوگرتنی زۆر مه‌ترسی له به‌رزایی چه‌ندین مه‌تره‌وه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
نزیكه‌ی 160 كرێكار له‌و هێڵه‌دا كار ده‌كه‌ن كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دابه‌شكردنی كاره‌بای توركیاوه دانراوه، به‌یانیان زوو ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ن و به‌و ناوچانه‌دا بڵاوده‌بنه‌وه كه كاریان تێدا ده‌كه‌ن و پێش ده‌ستكردن به كار كرێكاره‌كان رێوشوێنی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر.
سه‌لامی دیپكۆی، سه‌رۆكی تیمی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كاری گواستنه‌وه‌ی كاره‌با ده‌كات، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نزیكه‌ی دوو مانگ و نیوه ده‌ستیان به‌كار كردووه و، كاره‌كه‌یان مانگ و نیوێكی دیكه ده‌خایه‌نێت.
دیپكۆی باسی له‌وه كرد كه به‌شێكی زۆر له‌و كرێكارانه‌ی له‌و هێڵانەدا كارده‌كه‌ن خه‌ڵكی ئۆردن و، گوتی: "ئه‌و پیشه له‌لایه‌ن باوباپیرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه. له‌و شوێنه‌ی لێیده‌ژین به‌شێكی زۆری دانیشتوانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م كاره ده‌ژین. كاره‌كه زۆر مه‌ترسیداره به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دروستی رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر مه‌ترسییه‌كان تا كه‌مترین ئاست داده‌به‌زن".
كرێكارێكی خه‌ڵكی ئۆردو به‌ناوی مه‌همه‌ت یامان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه شار به شار ده‌گه‌ڕین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیان و ده‌ستخستنی بژێوی ژیانیان.
یامان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به كاره‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌موو رێوشوێنێك له‌باره‌ی هێڵی گواستنه‌وه‌وه ده‌گرنه‌به‌ر و گوتی، "هه‌ندێكجار به‌سه‌ر كێبڵهكاندا ده‌ڕۆین و هه‌ندێك جاریش له‌نێو قه‌فه‌زێكدا كارده‌كه‌ین. له‌به‌رزی 70 مه‌تریشدا كارده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بكه‌ویت ده‌مریت، نه‌كه‌ویت ده‌ژیت و دڵخۆشی. ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڕێمان كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه و ته‌نانه‌ت گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌ڵام ره‌نگه لهبهرئهوهبێت كه راهاتووین، هه‌موو شتێك ئاساییه به‌لامانه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌سه‌ره‌تادا كه ده‌ستی به‌و كاره كردووه ترساوه، به‌ڵام دواتر كه فێری كاره‌كه بوووه راهاتووه له‌گه‌ڵیدا.
یامان گوتیشی: "به‌ڵام خێزانه‌كانمان نایانه‌وێت ئه‌م كاره بكه‌ین. ته‌نانه‌ت دژایه‌تیمان ده‌كه‌ن. زوو ته‌له‌فوون ده‌كه‌ن و لهحاڵمان ده‌پرسن. ئه‌وانه‌ی كه بۆ یه‌كه‌مجار ئێمه ده‌بینن زۆر سه‌رساممان ده‌بن. پێمانده‌ڵێن سپایده‌رمان. هه‌ندێك که‌س ده‌ڵێن ملیارانمان بده‌نێ ئه‌م كاره ناكه‌ین".
به‌ڵام یامان كاره‌كه‌ی خۆشده‌وێت و ده‌لێت، "دیمه‌نه‌كان له‌و به‌رزییه‌وه زۆر جوانن. به‌تایبه‌تی له‌و به‌رزییه‌وه وێنه ده‌گرین و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌مووان لێمان ده‌پرسن كه له‌كوێ و چۆن وێنه‌كه‌مان گرتووه. خۆشه كه سه‌رنجیان راده‌كێشین".