ماڵی خه‌نده، ماڵێكی گه‌ش بۆ بێ ده‌ره‌تانه‌كان
- له شاری هه‌ولێر، ماڵێك به‌ناوی خه‌نده‌وه بۆ ئه‌و كچانه‌ی به هۆی ژیانه‌وه بێ ده‌ره‌تان بوون ده‌ژیین، به‌ڵام ئه‌وان له‌م ماڵه كه پڕه له دایك و باوك و خوشك و برا بۆ ئه‌وان ئاسووده‌ن.
Arbil
له شاری هه‌ولێر له‌نێو جه‌نجاڵییه‌كانی ژیان و زه‌حمه‌تییه‌كانی رۆژگاری سه‌ختدا، ماڵێكی جیاواز بۆ نزیكه‌ی 20 كچ هه‌ن كه وه‌كو خێزانێكی گه‌وره ده‌ژیین، به‌ڵام ئه‌م ماڵه جیاواز له ماڵه‌كانی دیكه له‌نێو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌تدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ماڵی خه‌نده بۆ چاودێری كچان كه ماڵێكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌و كچانه له‌خۆده‌گرێت كه به هۆی نه‌مانی دایك وباوكییان یان یه‌كێكیان یان جیابوونه‌وه‌یان له‌یه‌كتر یان كێشه‌ی دیكه خێزانه‌كانییان له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، به‌ڵام لێره خێزانی گه‌وره‌تریان بۆ دروستكراوه‌ته‌وه كه له دایك و باوك و خوشك و برایه‌ك زیاترییان هه‌یه.
ئه‌و كاته‌ی ئێمه چووینه ژووره‌وه یه‌كێك له مامۆستاكانی خانەکە سه‌رقاڵی چاككردن و به‌ستنی قژی كچه‌كان بوو كه كاتی ده‌وامیی قوتابخانه‌یان نزیك بووبویه‌وه و شانه‌ی قژی ده‌كردن، بزو و خۆشیش به‌ده‌م و رووخساری ئه‌و منداڵانه‌ی ژیان له خێزانه‌كانی خۆیانییانی دابڕاندووه زۆر دیار بوو. له ژووری نووستنی ئه‌مانه‌وه چیرۆكی هاوڕێیه‌تییان تا ده‌گاته نان خواردن و چوونه قوتابخانه و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ هه‌مان شوێن ده‌یان خۆشی و تاڵیش هه‌ن، به‌ڵام پێده‌چوو ئه‌مان به بوونی فه‌رمانبه‌رگه‌لێك كه وه‌كو دایك و باوكن بۆ ئه‌وان خۆشبه‌خت بووبێتن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی خه‌نده بۆ چاودێری كچان له هه‌ولێر، كه‌ژاڵ جه‌مال حوسێن له هه‌فپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ماڵه‌كه تایبه‌ته به كچان و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كچانه‌یه كه ته‌مه‌نییان له نێوان چوار بۆ 18 ساڵاندایه".
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی كچان له خانه‌كه‌ی ئه‌و ده‌ڵێت "مه‌رجی وه‌رگرتن بۆ ئه‌و كچانه‌ی لێره وه‌ریانده‌گرین و ده‌مێننه‌وه نه‌مانی دایك و باوك یان نه‌مانی دایك به ته‌نها یان باوك به ته‌نها، یان ئه‌و منداڵانه‌ی دایك و باوكییان جیابوونه‌ته‌وه، یان حاڵه‌تی به‌ده‌ر له‌وانه وه‌كو ئه‌و منداڵانه‌ی دایك و باوكییان زیندانی بن و كه‌س نه‌بێت سه‌رپه‌رشتی كچه‌كانییان بكات ئه‌و منداڵانه به‌گشتی ده‌هێنرێنه خانه‌كانی ئێمه و لێره ئێمه به‌خێوییان ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنیشییانه‌وه له سه‌ره‌تاوه درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و روونی ده‌كاته‌وه "لێره له ماڵی خه‌نده لێژنه‌ی به‌دواداچوونمان هه‌یه به‌دواداچوون ده‌كرێت بۆ ئه‌و منداڵه و بزانیین ئایا ئه‌و منداڵه كه‌س و خێزانی هه‌یه یان نا، ئێمه هه‌تا بكرێت پێمان خۆشه ئه‌و منداڵانه له‌نێو خێزانه‌كانی خۆیان بن، چونكه له هه‌موو روویه‌كه‌وه وا باشتره و منداڵ له كه‌سوكاری داده‌بڕێت و ئه‌مه‌ش شتێكی قورسه به‌تایبه‌ت له ته‌مه‌نی منداڵی".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " دوای ئه‌وه‌ی دێته نێو خانه ئه‌و منداڵانه وه‌كو منداڵێكی ئاسایی هه‌موو شتێكی بۆ ده‌كرێت و ره‌چاوی لایه‌نی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی و بارودۆخی هه‌ندێك منداڵ كه ئاسایی نییه، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین بارودۆخی جارانی له‌بیر بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی ئاسایی".
گوتیشی: "لێره منداڵان په‌روه‌رده ده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دۆخی ئاسایی، هه‌روه‌ها ماڵ و شوێنی خۆی ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو هاوڕێیه‌كانی و ده‌چێت بۆ خوێندن و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین، واته وه‌كو منداڵی ئاسایی و وه‌كو ئه‌وه‌ی دایك و باوكی هه‌بێت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به ده‌وامكردنی فه‌رمانبه‌رانیشیانه‌وه، كه‌ژاڵ جه‌مال حوسێن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "ده‌وامی فه‌رمانبه‌ره‌كانمان 24 كاتژمێره و ده‌رگا داناخرێت، ئێمه وه‌كو فه‌رمانگه‌كانی دیكه نیین و جیاوازیین، ئێمه به سێ شه‌فت ده‌وام ده‌كەین، شه‌فتی یه‌كه‌م 8 و نیو تا ئەک و له یه‌كه‌وه بۆ پێنجی ئێواره و له پێنجه‌وه تا هه‌شت و نیوی به‌یانیش ده‌وام هه‌یه و چاودێره‌كان له‌گه‌ڵیان ده‌بن، ئه‌و منداڵانه به هیچ شێوه‌یه‌ك به ته‌نها نابن".
گوتیشی: "فه‌رمانبه‌ره‌كانیشمان مامۆستامان هه‌یه، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، توێژه‌ری ده‌روونی، دایان، خزمه‌تگوزار هه‌موو شت لێره هه‌یه و هه‌موو ئه‌و پێویستییانه‌ی هی منداڵانن بۆیان دابین ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی خه‌نده بۆ چاودێری كچان له هه‌ولێر، كه‌ژاڵ جه‌مال حوسێن له هه‌فپه‌یڤینه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی له لای ئه‌واندا ده‌مێننه‌وه رایگه‌یاند "ژماره‌كه له گۆڕاندایه و جاری وا هه‌یه منداڵێك خزمێكی لێ په‌یدا ده‌بێت مامێك یان خاڵێك یان كه‌سێكی داوای منداڵه‌كه ده‌كات ده‌یانده‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌گشتی ئێستا نزیكه‌ی 20 كچمان هه‌یه و له ته‌مه‌نی چوار ساڵی بۆ 18 ساڵی هه‌یه و كچێكیشمان هه‌یه ته‌مه‌نی بووه‌ته 22 ساڵی هیچ كه‌س و خزمێكی نییه و لێره خۆبه‌خش ماوه‌ته‌وه و بووه‌ته چاو‌دێر له‌سه‌ر منداڵه بچووكه‌كان".
گوتیشی: "پاش ئه‌وه‌ی 18 ساڵ تێده‌په‌ڕێنن ئه‌گه‌ر هیچ شوێنێكی نه‌بوو لێره وه‌كو خۆبه‌خش ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێـته چاودێری شه‌و و كه لێره نه‌مایه‌وه زۆر جار كه كچه گه‌وره ده‌بێت دێن و ده‌یانبه‌نه‌وه".
كه‌ژاڵ جه‌مال كه له‌و كاته‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كرد و به‌نێو باڵه‌خانه‌ی مانه‌وه‌ی كچه‌كان ده‌سوڕاینه‌وه پێده‌چوو له لای ئه‌و كچانه‌ی له‌و شوێنه ده‌مێننه‌وه خۆشه‌ویست بێت وه‌كو هه‌موو مامۆستاكانی دیكه‌یان، بۆیه زۆر جار وه‌كو دایكێك ده‌چوونه لای ئه‌م و مامۆستاكانیش.
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی خه‌نده له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه‌كرد كه چه‌ندین كچ پێشتر له لای ئه‌وان بوون و شوویان كردووه و ئێستا له‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا ده‌ژیین، ئه‌و زیاتر گوتی: "چه‌ندین كچ له لای ئێمه ئێستا له ماڵ و حاڵی خۆیانن و شوویان كردووه و منداڵییان هه‌بووه و ئێستاش ژیانی خۆشیان هه‌یه و سه‌ردانمان ده‌كه‌نه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمانگه براده‌رایه‌تیمان به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌ر كێشه‌یه‌كیان هه‌بێت بۆیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریی قه‌یرانی دارایی‌ش له‌سه‌ر ئیشوكاره‌كانی ئه‌وان، ناوبراو روونی ده‌كاته‌وه " قه‌یرانی دارایی وه‌كو هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی دیكه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێمه‌ش بووه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا خه‌ڵكی خێرخواز هاوكارییمان ده‌كه‌ن وه‌كو ده‌زگای بارزانی و حاجی یه‌حیا و كۆمپانیای كار و خه‌ڵكی دیكه‌ش به پێی توانای خۆیان هاوكار ده‌بن".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌شی ئایا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك به‌و كچانه ده‌درێت وه‌كو خه‌رجی، ئه‌و گوتی: "به‌ڵێ بڕه پاره‌یه‌كیان وه‌كو وه‌كو خه‌رجی گیرفان هه‌یه كه بۆ منداڵی بچووك تا 12 ساڵی مانگانه 30 هه‌زار ده‌بێت و كه چووه پۆلی یه‌كه‌می ناوه‌ندیی ئیتر ده‌بێته 45 هه‌زار و ئه‌وه‌ش بۆ قوتابخانه و خه‌رجیی گیرفانه". له كۆتایی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌كرد كه له ماڵه‌كه‌ی ئه‌واندا چه‌ند قوربانییه‌كیش هه‌ن له‌وانه‌ی به هۆی داعشه‌وه دایك و باوكیان له‌ده‌ستداوه، ئێستا سێ كچ كه له لای ئه‌وانن و خوشكن به هۆی ئه‌وه‌ی داعش دایك و باوكی كوشتوون له‌و شوێنه ده‌مێننه‌وه.
ماڵی خه‌نده ماڵێكی گه‌وره‌یه، ماڵێكی جیاواز، پڕ له خوشك و برا و دایك و باوك بۆ ئه‌و كچانه‌ی بێ ده‌ره‌تانن، لێره ده‌ژیین بێ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان رووبه‌ڕوو ببێته‌وه، هه‌رچه‌نده له خێزانه‌كانییان دابڕاون، به‌ڵام ئاسوده‌ییان لێره دۆزیوه‌ته‌وه. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن