نانی ته‌ندوور له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو
- ته‌ندووره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له‌گه‌ڵ هاتنی ره‌مه‌زاندا گه‌رمكراون و نانی ته‌ندووریان پێده‌كرێت كه ره‌مه‌زان به‌بێ ئه‌و نانه به‌ڕێ ناكرێت.
Kars
قه‌رس - AA
ته‌ندووره‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له‌گه‌ڵ هاتنی ره‌مه‌زاندا گه‌رمكراون و نانی ته‌ندووریان پێده‌كرێت كه ره‌مه‌زان به‌بێ ئه‌و نانه به‌ڕێ ناكرێت.
هه‌روه‌ك بۆره‌ك و چه‌ند خواردنێكی دیكه، نانی ته‌ندووریش یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا سه‌دان ساڵه وه‌ك نه‌ریتێك به‌یانیان كابانه‌كان ته‌ندووره‌كانی بۆ گه‌رم ده‌كه‌ن.
نانی تەندوور هه‌ر له ئاماده‌كردن و گه‌رمكردنی ته‌ندووره‌كه‌وه تا پێشكه‌شكردنی، لێهاتوویی و شاره‌زایی ده‌وێت و به ده‌ست و په‌نجه‌ی ره‌نگینی كابانه‌كان سفره و خوانه‌كانی پێ ده‌ڕازێنرێته‌وه.
ته‌ندووره‌كان به سووتاندنی چیلكه و دار گه‌رم ده‌كرێت و كابان هه‌ویره‌كه به رووی گه‌رمی ته‌ندووره‌كه‌وه ده‌نووسێنێت و له‌ماوه‌ی 30 چركه‌دا ده‌برژێت و لێده‌كرێته‌وه.
ئه‌ڵماس كۆچاكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ له گوندی یاغباسانی سه‌ربه شارۆچكه‌ی ساری قامیش لە پارێزگای قه‌رس بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه درێژه به نه‌ریتی خواردنه‌كانی باو و باپیرانیان ده‌ده‌ن.
ئەڵماس كۆچاك جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌رده‌وامیان به دروستكردنی ئه‌و نانه داوه به تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زاندا و، گوتی: "ته‌ندووره‌كانمان گه‌رم كرد بۆ دورستكردنی نانی نوێ بۆ به‌ربانگ و پارشێو. شه‌و هه‌ویره‌كه‌مان ئاماده‌كرد و سه‌ریمان داده‌پۆشی. به‌یانی ته‌ندووره‌كه‌مان گه‌رم كرد. سه‌ره‌تا گونك ده‌گرین و پاشان ده‌یبرژێنین. پاشان تاوه‌یه‌ك یان ساجێك له‌سه‌ر ته‌ندووره‌كه داده‌نێین و خوانی به‌ربانگی پێ ئاماده ده‌كه‌ین، دواتریش له پارشێودا خواردنی پێ ئاماده ده‌كه‌ین".
دایكی كۆچاك، ئایدنور كۆچاك كه یارمه‌تی كچه‌كه‌ی ده‌دات له كاتی دروستكردنی خواردنه‌كاندا، گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و خواردنه ناوخۆییانه‌ی له دایكمانه‌وه فێربووین بۆ نه‌وه‌كانمانی بگوازینه‌وه". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن