نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی له هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له‌كۆتا رۆژی فیستیڤاڵی هه‌ولێر"ئازادی و نه‌ورۆز" ئاگری نه‌ورۆز له پاركی شانه‌ده‌ر به‌ئاماده‌بوونی هه‌زاران كه‌س كرایه‌وه و یارییه ئاگرینه‌كان و دیمه‌نی ئاگر ئه‌وانه‌ی بۆ ئه‌م ئاهه‌نگه هاتبوون ته‌واو دڵخۆش كرد.
Arbil
هه‌ولێر-AA
به‌هه‌زاران كه‌س له نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كانی هه‌ولێر به‌شدارییان له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزدا كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له چوارچێوه‌ی نۆهه‌مین فیستیڤاڵی هه‌ولێر كه له 11ی ئاداری ئه‌مساڵ له ژێر دروشمی "له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدان و قاره‌مانێتی هێزی پێشممه‌رگه و خۆڕاگری و یه‌ك هه‌ڵوێستی گه‌له‌كه‌مان سروود و گۆرانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌ڵێینه‌وه" بوو، ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆز و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی كوردی 2718 له پاركی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ئاهه‌نگه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو هه‌ر له پێش كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆوه سه‌دان كه‌س له پێكهاته و نه‌ته‌وه‌جیاوازه‌كانه‌وه به‌ره‌و پاركی شانه‌ده‌ر رێگه‌یان گرتبوویه به‌ر بۆ به‌شداریكردن تێیدا.
پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی له‌به‌رده‌م هه‌زاران ئاماده‌بوونی ئاهه‌نگه‌كه پیرۆزبایی هاتنی سه‌ری ساڵی له پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان كرد و گوتی له‌سایه‌ی قوربانییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یه هه‌ولێر ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد كه به خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان هه‌ولێر پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی.
دواتر هونه‌رمه‌دان چۆپی فه‌تاح، نازدار جزیری، ماهیر حه‌مه‌د ئه‌مین، كامه‌ران ساڵح چه‌ندین گۆرانی‌یان چڕی كه زۆرینه‌یان گۆرانیی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی بوون و ئاماده‌بووانییان هێنایه جۆش.
پاشان ئاگری نه‌ورۆز له‌دوو شوێنی پاركه‌كه كرایه‌وه و پاشتر به یارییه ئاگرینه‌كان دیمه‌نی ئاسمان جوانتر ده‌ركه‌وت، دڵخۆشی خه‌ڵكه‌كه‌ش به‌و دیمه‌نانه و به‌هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ به رووخساری ئه‌وان و هه‌ڵپه‌ڕكێ كردنییانه‌وه ته‌واو د‌رك پێ ده‌كرا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن