ژيان

وان.. بەخێوکردنی حوشتر بە ئامانجی کێبڕکێ

ئەو حوشترانەی لە وان لەناو هەلومەرجە سەختەکان پێدەگەیەنرێن، دەبنە پاڵەوانی کێبڕکێی حوشتر کە لە شارە جیاجیاکانی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

Ramal Abdullah Mahmood  | 07.05.2017 - نوێکردنەوە : 08.05.2017
وان.. بەخێوکردنی حوشتر بە ئامانجی کێبڕکێ

Van

ئەو حوشترانەی لە وان لەناو هەلومەرجە سەختەکان پێدەگەیەنرێن، دەبنە پاڵەوانی کێبڕکێی حوشتر کە لە شارە جیاجیاکانی تورکیا بەڕێوە دەچێت.

توران دەمیر کە ماوەی ١٠ ساڵە لە وان بە بەخێوکردنی حوشترەوە سەرقاڵە، ئاماژەی بەوەدا کە حوشترەکانی لە تەمەنی یەک ساڵیدا لە ئیزمیر کڕیووە و هێناونی بۆ شارەکە و راهێنان بە بەشی زۆریشیان دەکات. لەگەڵ کازیوەی بەربەیان حوشترەکانی دەباتە دەرەوە و لەناو سرووشتدا دەیانلەوەڕێتنێت تاکو زەردەپەڕی ئێوارە.

دەمیر ئەو حوشترانەی تاکو تەمەنی حەوت ساڵی لەناو هەلومەرجی سەختدا رایهێناون، بە مەبەستی بوون بە براوەی کێبڕکێی حوشتر لە شارەکانی دیکە.

توران دەمیر ئاماژەی بەوە دا کە لە رۆژانی گونجاودا راهێنان بە حوشترەکان دەکات و خەرجی ساڵانەی بەخێوکردن و چاودێریکردنی ١٠ حوشتر ٧٠-٨٠ هەزار لیرەیە.

دەمیر تیشکی خستە سەر ئەوەی کە هەریەک لە حوشترەکانی بە جۆرێک راهێناوە دەتوانن ببنە براوەی کێبڕکێکان و، گوتی: "ئەم حوشترانە کە لە هەلومەرجی سەختدا بەخێوکراون، بە بەراورد لەگەڵ حوشترەکانی رۆژئاوای تورکیا بەهێزتر و گورجوگۆڵترن. ئێمە دەمانەوێت لە پاڵ بەکارهێنانیان لە کێبڕکێکان بە مەبەستی گەشتیاری و ناساندنیش بەکاریان بهێنن بە مەرجێک دەرفەتی ئەوەمان بۆ بڕەخسێنرێت. بۆچی کێبڕکێی حوشتران هاوشێوەی ناوچەی ئیجە لێرەش ئەنجام نادرێت؟".

دەمیر ئاماژەی بەوە دا کە حوشترەکانی بە ناوی "بەردان"، "ئەفسانە" و "سومور بویوکوستا" بوونەتە براوەی ژمارەیەکی زۆر لەو کێبڕکێیانەی لە شارەکانی تورکیا ئەنجام دراون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın