ژيان

ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روو لە دیاربەکر دەکەن زیادیکردووە

- بە هۆی ئەو وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوانەی لە لایەن دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی سەربە حکوومەتی تورکیاوە، لە ناوچەی سووری دیاربەکر، لەدوای هێرشە تیرۆریسیتییەکان، ئەنجامدرا، ناوچەکە جارێکی دیکە دەستی بە ژیانەوە کردووە.

Şükrü Gündüz  | 12.09.2017 - نوێکردنەوە : 13.09.2017
ژمارەی ئەو گەشتیارانەی روو لە دیاربەکر دەکەن زیادیکردووە

Diyarbakir

دیاربەکر- AA

بە هۆی ئەو وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوانەی لە لایەن دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی سەربە حکوومەتی تورکیاوە، لە ناوچەی سووری دیاربەکر، لەدوای هێرشە تیرۆریسیتییەکان، ئەنجامدرا، ناوچەکە جارێکی دیکە دەستی بە ژیانەوە کردووە.

دیاربەکر کە ماوەی سەدان ساڵ باوەشی بۆ دەیان شارستانێتیی کردووەتەوە، لەدوای ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکان بۆ سەر رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و دەستبەرکردنی کەشێکی ئارام و پڕ ئاسایش، ژمارەی گەشتیارە ناوخۆیی و بیانییەکانیش کە روو لە شارەکە دەکەن، زیادیکردووە.

گەشتیاران بەتایبەت سەردانی کڵێسای سانت جۆرج دەکەن کە لەسەر رووبەری ٥٠ هەزار مەتر چوارگۆشەیە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی دووەمی زایین، هەروەها دەچن بۆ بینینی هەریەک لە ئیچکالە، کەچی بورجو، پردی ئۆنگۆزلو، سووری دیاربەکر و باخچەکانی هەوسەل، خانی حەسەن پاشا و مزگەوتی گەورە، هەروەها مزگەوتی حەزرەتی سولەیمان و گۆرستانی ٢٧ سەحابە شەهیدەکە.

ئەو کارانەی لە دەورووبەری مزگەوتی حەزرەتی سولەیمان ئەنجامدراون و پرۆژەی دۆڵی دیجلە کە لە ناوچەکە جێبەجێکراوە، بوونەتە جێگەی بایەخی تایبەتی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانیی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın