جيهان, ژيان

ژمارەی پەنابەرانی سووری پێنج ملیۆن کەسی تێپەڕاند

نەتەوە یەکگرتووەکان: "ژمارەی پەنابەرانی سووری، پێنج ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە".

Ramal Abdullah Mahmood  | 30.03.2017 - نوێکردنەوە : 01.04.2017
ژمارەی پەنابەرانی سووری پێنج ملیۆن کەسی تێپەڕاند

Geneve

جنێڤ – AA

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ژمارەی پەنابەرانی سووری کە بەهۆی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەکەیان کە شەش ساڵە بەردەوامە، پێنج ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە کاتی کۆنفرانسی جنێڤ لە ٣٠ی ئاداری ٢٠١٦ وێڕای ئەوەی بڕیاردرا بە وەرگرتنی ٥٠٠ هەزار پەنابەری سووری تا ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن وڵاتانی هاوسێ بەڵام تاکو ئێستا تەنها ئەم دەرفەتە بۆ ٢٥٠ هەزار پەنابەر رەخسێنراوە.

لە کۆنفڕانسی جنێڤ جگە لە نوێنەری ٩٢ وڵات دامودەزگای ١٠ رێکخراوی نێودەوڵەتی و نۆ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ٢٤ رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی بەشداریان تیادا کرد.

کۆمیسەری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، فیلیپۆ گراندی بانگهێشتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە هەوڵەکانی چڕبکاتەوە و بەڵێنەکانی خۆی بەرێتە سەر لە وەرگرتن و پاراستنی پەنابەرانی سووری.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمیسیاری باڵای پەنابەران ساڵی رابردوو ژمارەی پەنابەرانی سووری لە تورکیا، لوبنان، ئوردن، عێراق و میسر لە سەروویانەوە تورکیا چوار ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس بووە ئەمساڵیش ژمارەکە لە ٥ ملیۆن کەسی تێپەڕیووە.

نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی ئەوە دەکات کە ژمارەی خەڵکی ئاوارەبوو لەناو سووریا شەش ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسە. تورکیاش زۆرترین رێژەی پەنابەرانی سووری لە خۆگرتووە کە نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەر دەبێت.















بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın