هونەر و كلتوور, ژيان

گۆرانیبێژی ئێرانی ئێبی کۆنسێرتێکی لە شاری وان ئەنجام دا

- هونەرمەندی گۆرانیبێژی ئێرانی، ئیبراهیم حامدی ناسراو بە ئێبی لە شاری وانی تورکیا کۆنسێرتێکی ئەنجام دا و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییە ئێرانییەکانی دانیشتووی تورکیا بەشدار بوون تێیدا.

Özkan Bilgin, Önder Altınal, Rewa Mahmut Hasan  | 08.09.2017 - نوێکردنەوە : 09.09.2017
گۆرانیبێژی ئێرانی ئێبی کۆنسێرتێکی لە شاری وان ئەنجام دا

Van

وان - AA 

هونەرمەندی گۆرانیبێژی ئێرانی، ئیبراهیم حامدی ناسراو بە ئێبی لە شاری وانی تورکیا کۆنسێرتێکی ئەنجام دا و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییە ئێرانییەکانی دانیشتووی تورکیا بەشدار بوون تێیدا.

ئێبی کە لەئێستادا لە ئەمریکا ژیان بەسەر دەبات، لە هۆڵێکی شارۆچکەی ئەردەمیت سەر بە پارێزگای وان کۆنسێرتێکی ئەنجام دا

لەکۆنسێرتەکەدا نزیکەی ٥ هەزار کەس ئامادەی بوون کە ژمارەیەکی زۆریان گەشتیاری ئێرانی بوون و کاتێکی خۆشیان بەسەر برد لەگەڵ ئەو هونەرمەندە دوورە وڵاتەدا.

بەرزات میانئاغا بەشداربوویەکی کۆنسێرتەکەبوو ئاماژەی بەوەدا لە ئێرانەوە هاتووە تاکو گوێی لەدەنگی ئەو هونەرمەندە بێت و گوتی" وان زۆر جوانە، لێرە شت دەکڕین و دەگەڕێین و خۆشی دەبینین، چەند رۆژێکە بۆ بەشداریکردن لە کۆنسێرتەکە هاتین. تورکیا و ئێران دوو دراوسێن وەک برا واین، تورکیامان زۆر خۆش دەوێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın