یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌ڵێنه‌كه‌ی له‌باره‌ی په‌نابه‌ران نه‌بردووه‌ته سه‌ر
-یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریداوه تا ئه‌یلوولی 2017، تێكڕا 160 هه‌زار په‌نابه‌ر له ئیتاڵیا و یۆنانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نیشته‌جێیان بكات،به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 24 هه‌زار و 676 په‌نابه‌ر گوازراونه‌ته‌وه بۆ وڵاتێكی نوێ.
Brussels Hoofdstedelijk Gewest
بڕۆكسل - AA
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڕیاریداوه تا مانگی ئه‌یلوولی 2017، تێكڕا 160 هه‌زار په‌نابه‌ر له وڵاتانی ئیتاڵیا و یۆنانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نیشته‌جێیان بكات، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها 24 هه‌زار و 676 په‌نابه‌ر گوازراونه‌ته‌وه بۆ وڵاتێكی نوێ.
كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، 14ـه‌مین راپۆرتی سه‌باره‌ت به نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی توركیا، ئوردن و لوبنان له ئه‌ورووپا بڵاوكرده‌وه كه وڵاتانی ئه‌ندام له‌گه‌ڵ یۆنان و ئیتاڵیا رێككه‌وتنیان له‌و باره‌یه‌وه كردووه.
به پێی راپۆرته‌كه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌رانی ناو وڵاتانی یۆنان و ئیتاڵیا له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتیه‌كه‌دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاردرابوو تا مانگی ئه‌یلوولی 2017، تێكڕا 160 هه‌زار په‌نابه‌ر له وڵاتانی ئیتاڵیا و یۆنانه‌وه بگوازێته‌وه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نیشته‌جێیان بكرێن، به‌ڵام به پێی زانیارییه‌كانی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له 24ی ته‌مووزه‌وه ته‌نها 24 هه‌زار و 676 په‌نابه‌ر گوازراونه‌ته‌وه بۆ وڵاتێكی نوێ، له‌وانه‌یش حه‌وت هه‌زار و 873یان له ئیتاڵیاوه و، 16 هه‌زار و 803یان له یۆنانه‌وه گوازراونه‌ته‌وه.
- ئه‌و به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌كرا كه به توركیا درا
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه له ته‌مووزی 2015دا په‌سه‌ندكرا و، تیایدا به‌ڵێن درابوو 22 هه‌زار و 504 په‌نابه‌ر بگوازرێنه‌وه بۆ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نیشته‌جێ بكرێن، به‌ڵام ته‌نها 17 هه‌زار و 179 په‌نابه‌ر له توركیا، ئوردن و لوبنانه‌وه وه‌رگیرابوون.
به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی په‌نابه‌ران كه له ساڵی 2016دا له نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و توركیادا واژووكرا، پێویست بوو وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كێتییه‌كه 72 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌ربگرن، به‌ڵام به پێی راپۆرته‌كه ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له توركیاوه گوازراونه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی جۆراوجۆری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و نیشته‌جێكراون حه‌وت هه‌زار و 806 كه‌سن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن