جيهان, ژيان

یونامی: "هەزارو ٧٥ منداڵ لە عێراق كوژراون"

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی): "لە ساڵی ٢٠١٤وە تاوەكو ئێستا هەزارو ٧٥ منداڵ لە عێراق كوژراون".

Zana Natık Kerem  | 22.06.2017 - نوێکردنەوە : 24.06.2017
یونامی: "هەزارو ٧٥ منداڵ لە عێراق كوژراون"

Baghdad

بەغدا ــ AA

نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) رایگەیاند كە هەزارو ٧٥ منداڵ لە ساڵی ٢٠١٤وە تاوەكو ئێستا بە هۆی كردەی توندوتیژییەوە لە عێراق كوژراون، هەروەها ٥ ملیۆن منداڵی دیكە پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە.

لە راپۆرتێكدا كە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یونامی) بڵاوی كردووتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە هەزارو ٧٥ منداڵ لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا بە هۆی كردەی توندوتیژی لە عێراق كوژراون كە ١٥٢یان تەنها لە میانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا كوژراون.

یونامی ئەوەشی خستووەتە روو كە هەر بە هۆی كردە توندوتیژییەكانەوە، هەزارو ١٣٠ منداڵ لە عێراق بریندار بوون كە لەو ژمارەیە ٢٥٥یان لە میانی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵ بریندار بوون و هەروەها ٤ هەزارو ٦٥٠ منداڵ لە كەسوكارەكانیان دابڕاون.

یونامی روونشی كردووەتەوە كە هەر لە ساڵی رابردوودا، ١٣٣ هێرش كراوەتە سەر قوتابخانەكان و هەروەها ٥٨ هێرشیش كراوەتە سەر نەخۆشخانەكان.

یونامی راشیگەیاندووە كە لە ئێستادا، ٣ ملیۆن منداڵ وەك پێویست ناچنە قوتابخانە و ئەمە سەرباری ئەوەی یەك ملیۆن و ٢٠٠ هەزار منداڵی دیكە لە خوێندن و قوتابخانە دابڕاون.

یونامی ئاماژەی بەوە داوە كە ٥ ملیۆن منداڵ لە عێراق پێویستیان بە هاوكاری و یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە.

یونامی لە راپۆرتەكەدا لە نوێنەری یونیسێف لە عێراق، پتەر هۆكینزی گواستووەتە كە هێشتا لە سەرانسەری عێراق، منداڵان بە شێوەی جیا جیا رووبەڕووی تۆقاندن و توندتیژی دەبینەوە كە ناتوانریت وەسف بكرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın