کرکالە-AA
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک:-"ئامانجی کەمپی باشیک لە نزیک مووسڵ راوەدوونانی داعش و پاشان پەیەدە و پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانە لە ناوچەکەدا".
-"دوای پاککردنەوەی ناوچەکە لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان جارێکی دیکە تورکیا و عێراق لەسەر کەمپی باشیک کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن".
وەزیری بەرگری تورکیا، فکری ئشک رایگەیاند کە ئامانجی کەمپی باشیک لە نزیک مووسڵ راوەدوونانی داعش و پاشان پەیەدە و پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانە لە ناوچەکەدا و دووپاتیکردەوە کە دوای پاککردنەوەی ناوچەکە لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان جارێکی دیکە تورکیا و عێراق لەسەر کەمپی باشیک کۆدەبنەوە و گفتوگۆ دەکەن.
ئشک ئاماژەی بە سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و شاندی یاوەری کرد بۆ عیراق و ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا رێز لە یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت و رێز لە سەروەریی و پێکهاتەکانی دەگرێت.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە هەرگیز کەمپی باشیک نابێتە هۆکاری کێشەی لە نێوان تورکیا و عێراق، لەکاتێکدا ئەرکی سەربازانی تورک لەو کەمپە پاککردنەوەی مووسڵە لە تیرۆریستانی داعش و کار دەکەن تاکو ئاسایش لە شاری مووسڵ بەرقەرار دەبێتەوە.