ئەنقەرە – AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن بە توندترین شێوە ئیدانەی رێگەدان بە میتینگی لایەنگرانی پەکەکە لەدژی بانگەشەی گۆڕانکارییەکانی دەستووری لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کرد و، رایگەیاند: "هیچ پێویست بە روونکردنەوە ناکات لەکاتێکدا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کۆبوونەوەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی تورک لەگەڵ هاووڵاتییانمان مەترسییە، کەچی لەولاوە مامەڵەی کاراکتەری رەوا لەگەڵ تیرۆریستیان دەکەن".
کاڵن لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوە دا کە قبووڵ ناکەن لە کاتیکدا رێگە لە پەرلەمانتار و وەزیرانی تورک دەگرن کەچی لە ئاست دروشم و هێماکانی پەکەکە کە لەلایەن خۆيشیانەوە خراوەتە لیستی تیرۆر چاو بنوقێنن. نووسیوویەتی: " هیچ پێویست بە روونکردنەوە ناکات لەکاتێکدا بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە کۆبوونەوەی نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی تورک لەگەڵ هاووڵاتییانمان مەترسییە، کەچی لەولاوە مامەڵەی کاراکتەری رەوا لەگەڵ تیرۆریستیان دەکەن. ئەمە پشتیوانییەکی روونی تیرۆرە. ئەمڕۆ بەهۆی ئەم ئابڕووچوونەی ئەڵمانیاوە جارێکی دیکە ئەوەمان بە چاوی خۆمان دیت کە ژمارەیەک وڵاتی ئەورووپا هەوڵی دەستوەردان دەدەن لە گشتپرسی ١٦ی نیسان و بە شێوەیەکی ئاشکرا هەڵوێستی خۆیان دەربڕیووە تاکو بە 'نەخێر' دەنگ بدرێت. جارێکی دیکە بەبیریان دەهێنینەوە ١٦ی نیسان گەل بڕیار دەدات، نەک ئەورووپا".