Heman Hussein Yaseen
26 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر- AA
کۆبوونەوەی وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش لەگەڵ خاوەنکار و بازرگانانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە بازرگانانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنسەی هاوکاریی عێراقی-تورکی، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق، عەلی رەزا گونای و کۆنسولی گشتیی تورکیا لە هەولێر، هاکان کاراچای بەشدارن.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانییە لەنێوان تورکیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.
ئێوارەی دوێنێ وەزیری بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش گەیشتە هەولێر و لەلایەن وەزیری بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، کەمال موسلیم سەعید پێشوازی لێکرا.
بڕیارە دواتر بازرگانیی تورکیا، محەمەد مووش لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.