Aykut Karadağ
31 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا دهستێپكردنی ئۆپه‌راسیۆنی 'ئه‌ره‌ن زستان-٣٢ رائید یاڤوز باشایار'ی له پارێزگای هه‌كاری راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووەته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌دا، ئۆپه‌راسیۆنی 'ئه‌ره‌ن زستان-٣٢ رائید یاڤوز باشایار' له پارێزگای هه‌كاری ده‌ستی پێ كردووه.
٧١٠ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان كه به‌سه‌ر ٤٨ تیمدا دابه‌ش كراون به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به پشتیوانی هاووڵاتییان و به پێداگیرانه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌ره‌ن زستان تا كۆتایی هێنان به‌ته‌واوی تیرۆریستان له ناوخۆی توركیا، به‌رده‌وام ده‌بن.