Ertuğrul Subaşı
29 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2023
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە لە مانگی تەمووزدا، جارێکی دیکە کەمترین مووچە زیاد دەکرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی جێهێشتنی پەرلەمانی تورکیا، پرسیاری لێ کرا ''مژدەتان لەبارەی وزە هەبوو. مووچەی خانەنشینیش زیاد دەکرێت. ئایا کەمترین مووچەش زیاد دەکرێت؟'' ئەویش لە وەڵامدا گوتی: ''هەموو ئەم زیادکردنانە راگەیەندرا، خێری پێوە بێت''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە ئایا زیادکردنی کەمترین مووچە دەگاتە کۆتایی ساڵ؟ گوتی: ''لە مانگی تەمووزدا''.