بەکر بۆزداغ رەخنە لە لێدوانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە لقی زەیتون دەگرێت
- جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ: "له دوا لێدوان و راگه‌یه‌نراوه‌كانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا یان له كرۆكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون تێنه‌گه‌یشتووه یاخود نایه‌وێت لێی تێ بگات".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی لێدوان و راگه‌یه‌نراوه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتونه‌وه دوا.
به‌كر بۆزداغ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دوا لێدوان و راگه‌یه‌نراوه‌كانیاندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌مریكا یان له كرۆكی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون تێنه‌گه‌یشتووه یاخود نایه‌وێت لێی تێ بگات.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ نووسیوویه‌تی: "ده‌بێت بزانرێت كه ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئۆپه‌راسیۆنێك نییه بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی بێ‌تاوان و كورد؛ به‌ڵكو ئۆپه‌راسیۆنێكه بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. ئۆپه‌راسیۆنێكه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له تیرۆر، رزگاركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه له زوڵم و سته‌می ئه‌وان، هێنانه‌دی ئاشتی، ئاسووده‌یی، ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری".
بەکر بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوە كه ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش لاواز ده‌كات، بێ بنه‌مایه و دووره له راستییه‌وه. ئه‌وه‌یشی خسته روو كه یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی داعش زۆرترین هێرشی كردۆته سه‌ر توركیایه.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه توركیا به كاریگه‌رترین و پێداگیرانه‌ترین و جددیترین شێوه به‌ره‌نگاری داعش بۆته‌وه و ئه‌و وڵاته‌ی گه‌وره‌ترین گورزی كه‌مه‌رشكێنیشی له داعش وه‌شاندووه توركیایه.
به‌كر بۆزداغ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "هه‌ڵه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا له ناوچه‌كه پشتگیری رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌یه له ژێر ناوی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و به بیانووی داعش پڕچه‌ككردن و مه‌شق و راهێنانه به په‌یه‌ده/یه‌په‌گه بكرێت كه ئه‌وه ده‌بێته هۆی لاوازبوونی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و زیانگه‌یاندن به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. هه‌ڵه‌ی راسته‌قینه هه‌نگاونانه بۆ پشتگیریكردن له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی رێڕه‌وی/تیرۆری له ناوچه‌كه. به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی هۆشداری و نیگه‌رانییه‌كانی توركیایه. هه‌ڵه‌ی راسته‌قینه چوونه ناو هه‌ماهه‌نگی و هاریكارییه له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌بری توركیا".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، به‌كر بۆزداغ ئه‌وه‌ی هێنایه به‌رباس كه له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا زیان به هاووڵاتییانی مەدەنی نه‌گه‌یشتووه و رێگری نه‌كراوه له گه‌یاندنی پێداویستییه‌كانی وه‌ك ئاو، خۆراك و دا‌و و ده‌رمان و له ئێستادا خه‌ڵكی مەدەنی له ناوچه‌كه هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه.
به‌كر بۆزداغ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ ئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه هیچ جۆره كێشه‌یه‌ك دروست نه‌بێت هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستییان گرتۆته به‌ر و گوتی: " توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه برد بێ ئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتییانی مەدەنی بگه‌یه‌نێت و ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون وێران بكرێن. ئه‌وانه‌ی پێویسته ستایشی توركیا بكه‌ن، هێشتا به زانیاری هه‌ڵه و نادروست هه‌وڵی ئه‌نجامدانی جه‌نگی ده‌روونی له دژی توركیا ده‌ده‌ن. توركیا بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكات كێ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕێت و كێ ستایشی ده‌كات به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشڕه‌وییكردن له‌و رێگایه‌ی کە به‌ڕاستی ده‌زانێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن