Gökhan Yılmaz
11 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی تورکیا (THY) رایگەیاند کە سنووردارییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی لە گەشتەکانی عێراقدا هەڵگرتووە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی کۆمپانیاکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە؛ ''کۆتایی هێنراوە بە رێکارییەکانی کۆرۆنا کە لە عێراق پەیڕەو دەکرا. لە میانی چوونە ئەو وڵاتەوە بوونی کارتی وەرگرتنی ڤاکسین یان پشکنینی "PCR" نەماوە. بەهیوای گەشتێکی خۆش''.