26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە روونکردنەوەیەکدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا حەشارگەی پێنج تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە دیاریکراوە کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ ئەنجامدانی پەلاماری تیرۆریستی، دواتر لەلایەن هێزە کۆماندۆکانی تورکیاوە ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر حەشارگەی تیرۆریستەکان ئەنجامدراوە و هەر پێنج تیرۆریستەکە لە چالاکی خراون.
لە روونکردنەوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە لە پێناو بەردەوامی ئاسایش و ئارامی ناوچەکەدا گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێک دژی تیرۆریستان بەردەوام دەبێت.