تەكنەلۆجيا و زانست

ئەو کاتەی لە فەیسبووکدا بەسەری دەبرێت ٥٠ ملیۆن کاتژمێر کەم بۆتەوە

- دوای داخستنی بۆرسەی نیویۆرک، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، زانیاری قازانجەکانی چارەکی کۆتایی ساڵی رابردووی بڵاو کردەوە.

Övünç Kutlu  | 01.02.2018 - نوێکردنەوە : 03.02.2018
 ئەو کاتەی لە فەیسبووکدا بەسەری دەبرێت ٥٠ ملیۆن کاتژمێر کەم بۆتەوە

New York

نیویۆرک - AA

دوای داخستنی بۆرسەی نیویۆرک، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، زانیاری قازانجەکانی چارەکی کۆتایی ساڵی رابردووی بڵاو کردەوە.

بەو پێیەش، قازانجی پوختی مانگەکانی تشرینی یەکەم، تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم لەسەدا ١٩،٦ زیادی کردووە و گەیشتۆتە چوار ملیار ٢٧٠ ملیۆن دۆلار. لە کاتێکدا لەهەمان مانگەکانی ساڵی رابردوودا، سێ ملیار و ٥٧٠ ملیۆن دۆلار قازانجی پوختی بووە.

فەیسبووک داهاتی رێکلامی لەو ماوەیەدا لە هەشت ملیار و ٦٣٠ ملیۆن دۆلارەوە گەیشتۆتە ١٢ ملیار ٧٨٠ ملیۆن دۆلار و لەسەدا ٤٨،١ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

لە چارەکی چوارەمی ساڵی ٢٠١٧دا، تێکڕای بەکارهێنەرانی فەیسبووک بە شێوەیەکی ئاکتیڤ، ١٤ ملیار کەس بوون و ئەمەش لە چاو هەمان قۆناغی ساڵی رابردوودا، لەسەدا ١٣،٨ زیادبوونی بەخۆیەوە بینیوە.

خاوەنی فەیسبووک، مارک زوکەربێرگ لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا ئەو کاتەی لە فەیسبووکدا بەسەر دەبرێت رۆژانە ٥٠ ملیۆن کاتژمێر کەم بووەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە پسپۆران وای بۆدەچن کە کەمبوونەوەی کاتی بەکارهێنانی فەیسبووک کار دەکاتە سەر کەمبوونەوەی داهاتی رێکلامی کۆمپانیاکە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتی کۆمپانیاکە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın