ئەمریکا.. كردنه‌وه‌ی پێشانگایەکی تایبەت بە به‌له‌م و كه‌ره‌ڤان
پێشانگای به‌له‌م و كه‌ره‌ڤانی Progressive Chicago لە شاری شیکاگۆ سەر بە ویلایەتی ئەلینۆی ئەمریکا كرایه‌وه كه زیاتر له 600 به‌له‌م و زیاتر له 100 كەراڤان تیایدا نمایشكرا.
Illinois
شیكاگۆ - AA
پێشانگای به‌له‌م و كه‌ره‌ڤانی Progressive Chicago كرایه‌وه، كه یه‌كێكه له گرنگترین چالاكییه‌كانی ده‌ریاوانی له جیهاندا.
پێشانگاكه له ماككۆرمیك پاڵاس كرایه‌وه كه گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی كۆنگره و پێشانگایه له باكووری ئه‌مریكا، له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی 75 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه كرایه‌وه و تیایدا زیاتر له 600 به‌له‌م و زیاتر له 100 كەراڤان تیایدا نمایشكرا.
گه‌شتیاران كه له نزیكه‌وه هه‌لی بینینی ئه‌و یه‌ختانه‌یان هه‌بوو كه به‌هاكه‌یان ملیۆنەها دۆلاره، هاوكات گرنگییه‌كی زۆریشیان به كەراڤانه لوكسه‌كان دا. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی دیكه كه له پێشانگاكه‌دا گرنگیان پێدرا بریتی بوون له به‌له‌می راوكردنی ماسی، کایاک و جێتسكی.
پێشانگاكه تا 14ی ئەم مانگە به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن