Fakhradin Ibrahim Mohammad
14 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2020
هەولێر - AA
ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USIAD) لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆی یارمەتیدانی کەرتی تەندروستیی لە هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوو ئۆتۆمبیلی فریاکەوتنی بەخشی بە نەخۆشخانەی رزگاری.
کۆنسولگەری ئەمریکا لە هەولێر وێرای راگەیاندنی ئەم هەواڵە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە یارمەتییەکەیان بۆ پشتگیریکردنی فەرمانگەی تەندروستیی ھەولێر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و رایگەیاندووە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی سەرچاوەی گرنگ بۆ یارمەتیدانی پاراستنی گیانی مرۆڤ و دروستکردنی دامەزراوەی تەندروستیی و کەمکردنەوەی دواکەوتن لەو جڤاکانەی کە چارەسەری گرنگی پزیشکیی وەردەگرن".
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان لە ئێستادا، ٣٩٢ تووشبووە کە ٣٧٥یان چاکبووەتەوە و لەئێستادا، تەنھا ١٢ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.