Zana Natık Kerem
31 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2022
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، تۆمارکردنی ١٢٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، سەیف بەدر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە ١٢٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی تۆمارکراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە لەو ژمارەیە، ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەھۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
سەیف بەدر زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
لە ٢٦ی تەمووزی رابردوودا، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاند.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوی تەندورستیی جیھانیی، رێژەی گیانلەدەستدان بەھۆی پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی، دەگاتە ٤٠ لەسەدا.
پەتاکە لە رێگای ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دواتر لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە.