Ömer Tuğrul Çam
24 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2022
برۆکسل-AA
ئه‌وه ده‌ستنیشانكراوه كه ٨٥ کەس تووشی ڤایرۆسی سوورێژەی مەیموون بوون لە ھەشت وڵاتی یەکێتی ئەورووپا و ئاماژه به‌وه ده‌كرێت ئه‌گه‌ری زۆر كه‌مه نه‌خۆشییه‌كه له‌نێو خه‌ڵكێكی زۆردا بڵاوبێته‌وه.
بەپێی ئه‌و ھەڵسەنگاندنهی کە ناوەندی رێگرتن و کۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەکان له ئەورووپا سه‌ربه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئاستی مه‌ترسی ڤایرۆسی سوورێژەی مەیموون ئەنجامیداوە، حاڵەتەکانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كه لەنێوان ١٤-٢٣ی ئایار لە بەلجیکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ھۆڵەندا، پۆرتوگال، ئیسپانیا و سوید دەستنیشانکراون.
ئەوەش ده‌ستنیشانكراوه کە زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه، بەھۆی پەیوەندیی سێکسیی لە نێوان پیاوەکاندا بڵاوبووته‌وه. تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه، نەخۆشییەکە ده‌كرێت لە رێگەی بەرکەوتنی لینجەپەردە، پێستە زیان بهركهوتووهتهكه یان لەرێگەی دڵۆپۆچكهكان كه له کۆئەندامی ھەناسەی كه‌سه تووشبووه‌كه‌وه ده‌رده‌چن، به‌هۆی بەرکەوتنی بەردەوامی رووبەڕوو لەگەڵیدا، بگوازرێتەوە.
بەڕێوەبەری ناوەندی رێگرتن و کۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەکان له ئەورووپا، ئاندیا ئامن له لێدوانێكدا له‌وباره‌یه‌وه، رایگه‌یاند: "لە زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە ھەیە نیشانەی سووک دەبینرێت. ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە كۆمه‌ڵێكی به‌رفراوانی دانیشتواندا، زۆر کەمە".
ناوەندهكه ئامۆژگاری وڵاتانی ئه‌ندامی یەکێتیی ئەورووپای کردووه، په‌ره به تواناکانیان لە دەستنیشانکردنی نه‌خۆشییه‌كه و بەدواداچوونی بەریەککەوتن بده‌ن، هه‌روه‌ها به باشی زانیوه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بوونی ڤاکسینی سوورێژە، دەرمانی دژەڤایرۆس و پێداویستییەکانی پاراستنی کەسی بۆ کارمەندانی تەندروستی له کۆگاکانیان، ئەنجامبدەن.
لە ھەڵسەنگاندنەکەی ناوەندی رێگرتن و کۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەکاندا، هه‌روه‌ها ئەوە وەبیرھێنراوەتەوە، ڤایرۆسی سوورێژەی مەیموون منداڵانی بچووك، خانمانی دووگیان و ئەو کەسانەی کە بەرگری لەشیان لاوازە، تووشی نەخۆشی قورس ده‌كات و پێویسته تووشبووانی نەخۆشییەکە کەرەنتین بکرێن. داوا لەو کەسانەش کراوە کە بەرکەوتەیان لەگەڵ کەسی تووشبوو ھەبووە بۆ ماوەی ٢١ رۆژ چاودێریی خۆیان بکەن.