Mustafa Melih Ahıshalı
05 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2021
کابوڵ – AA
باڵیۆزی تورکیا لە کابوڵ، جیھاد ئەرگینای، گەیشتنی ٣٣ تەن ھاوکاری خۆراکی تورکیای بۆ ئەفغانستان راگەیاند و گوتی: "ھاوکارییەکانی مانگی سوور و دامەزراوەکانی دیکەی تورکیا بۆ ئەفغانستان بەردەوام دەبێت. ئەمە ئەرکێکی مرۆییە".
ئەرگینای، لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، لە میانی رێوڕەسمی رادەستکردنی ھاوکاری خۆراکی مانگی سووری تورکیا بۆ مانگی سووری ئەفغانستان، گوتارێکی پێشکەش کرد.
جیھاد ئەرگینای، زانیاری لەسەر چالاکییەکانی ھاوکاری تورکیای بۆ خەڵکی ئەفغانستان بڵاوکردەوە و گوتی: "ھاوکارییەکانی مانگی سوور و دامەزراوەکانی دیکەی تورکیا بۆ ئەفغانستان بەردەوام دەبێت. ئەمە ئەرکێکی مرۆییە".
ئەرگینای، ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتریش ھاوکاری لە مانگی سووری تورکەوە بۆ گەلی ئەفغان نێردراوە و گوتی: "ھاوکارییەکەی ئەمڕۆمان قۆناغێکی نوێیە، کۆی گشتی ٣٣ تەن خۆراک ھاوکاریمان دابین کردووە. ئەم ھاوکارییە، دابەشکردنی نزیکەی دوو ھەزار کارتۆن خۆراک کە پێداویستی خۆراکی یەک مانگ بۆ ١٦ ھەزار کەس دابیت دەکات. ھاوکارییەکە بە پاڵپشتیی مانگی سووری ئەفغانستانەوە دابەش دەکرێت. وەرزی زستان لە پێشمانە، ھاوکارییەکانمان و ھاوکاری خۆراک بۆ وەرزی زستان دەنێرین".
باڵیۆزی تورکیا لە کابوڵ، جیھاد ئەرگینای، لە کۆتایی گوتارەکەیدا، سوپاسی مانگی سووری ئەفغانستانی بۆ چالاکییەکانی ھاوکارییە مرۆییەکان کرد.
- "قەیرانی مرۆیی لە ھەڵکشاندایە"
لەلای خۆیەوە سەرۆکی مانگی سووری ئەفغانستان، سبغەتوڵڵا قورەیشی، بۆ پێشکەش کردنی ئەو ھاوکارییانەیان سوپاسی مانگی سووری تورکیای کرد.
قورەیشی، گوتی: "ئەفغانستان، تازە لە شەڕ دەرچووە. قەیرانی مرۆیی لە پەرەسەندن دایە. ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرانسەری وڵاتەکە بەھۆی وشکەساڵی و کێشەی ئابووری زیانیان بەرکەوتووە لە نێوان ١٩ بۆ ٢٥ ملیۆن کەسە. داواکاریمان لە وڵاتی تورکیای دۆست و برا و مانگی سووری تورکیا ئەوەیە کە بەردەوامی بە ھاوکارییەکانیان بدەن".
بەرپرسی مانگی سووری تورکیا لە ئەفغانستان، مەحفوزوڵڵا یۆڵداش، لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەوەی ئاشکرا کرد کە مانگی سووری تورکیا، لەساڵانی رابردووشدا ھاوکاری بۆ ئەفغانستان ناردووە و گوتی، لە ساڵی ٢٠١٨وە بۆ ئێستا نووسینگەی فەرمیی مانگی سووری تورکیا لە ئەفغانستان کراوەتەوە.