دانیشتوانی ته‌ل رفعه‌ت داوا دەکەن ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون شارۆچكه‌كه‌یان بگرێته‌وه
- دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت سه‌ربه عه‌فرین و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاد، له‌پێناو ئازادكردنی زه‌ویوزاره‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
Azez
عه‌زاز - AA
دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت سه‌ربه عه‌فرین و ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاد، له‌پێناو ئازادكردنی زه‌ویوزاره‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
400 ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاد كه دانیشتووی ته‌ل رفعه‌تن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی سڤیل، رێگای نێوان سیجو-عه‌زازیان داخست و داوای ئه‌وه‌یان كرد، ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ته‌ل رفعه‌تیش بگرێته‌وه.
به‌هه‌وڵی هێزه‌كانی سوپای توركیا و ئاسایشی ناوچه‌كه، خۆپیشانده‌ران دوای ماوه‌یه‌ك به‌بێ كێشه بڵاوه‌یان لێ‌كرد.
له 2016دا یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به‌پشتیوانیی رووسیا و رژێمی ئه‌سه‌د له عه‌فرینه‌وه به‌ره‌و باشوور بڵاوبووبوونه‌وه و له شارۆچكه‌ی ته‌ل رفعه‌ت و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری، نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌سیان ناچار به كۆچكردن كرد.