Sercan İrkin,Yılmaz Öztürk
04 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆنالد ترەمپ ڕایگەیاند کە پێویستە ئیسرائیل خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین بکات.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا گوتی: "پێویستە ئیسرائیل خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین بکات".
گوتیشی: "لەئێستادا، ئەمریکا تاکە وڵاتە خواردن بۆ فەڵەستینییەکان لە غەززە دابین دەکات".
ڕاشیگەیاند کە نایەوێت، خەڵکی لە غەززە لە برسا بمرن.
ھەفتەی ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا بە بەھای ٦٠ ملیۆن دۆلار یارمەتی خۆراکی ڕەوانەی غەززە کردووە.