Zana Natık Kerem
28 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە ھەوڵدەدەن پەرە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بدەن.
پێدرۆ سانچێز لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجام دا.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند کە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، گفتوگۆی بەرھەمداریان ئەنجامداوە و گوتی: "ھەوڵدەدەین پەرە بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق بدەین".
پێدرۆ سانچێز جەختیشی لەوە کردووە کە پابەندن بە پاڵپشتیکردن لە سەقامگیری عێراق و ڕایگەیاند کە کۆمپانیا ئیسپانییەکان خواستیان ھەیە، کاری وەبەرھێنان لە عێراق بکەن.
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوەیشدا کە غەززە، ڕووبەڕووی دۆخێکی کارەستبار بووەتەوە و بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە ڕەت دەکەنەو و ڕایگەیاند: "داوا دەکەین ئاگربەستی ھەمیشەیی لە غەززە ڕابگەیەندرێت".
دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.