له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات رژێمی ئه‌سه‌د حه‌شارگه‌یه‌كی كرده ئامانج و ٣٧ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا
- له ئاکامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌ك له شاره‌دێی عه‌ربینی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات لە دیمه‌شق كه له لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراوه، ٣٧ هاووڵاتیی سڤیل سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
Doğu Guta
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات / ئه‌نقه‌ره- AA
له ئاکامی هێرشی رژێمی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی بۆ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌ك له شاره‌دێی عه‌ربینی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات لە دیمه‌شق كه له لایه‌ن رژێمه‌وه گه‌مارۆدراوه، ٣٧ هاووڵاتیی سڤیل سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به بۆمبی "ناپاڵم"ی سووتێنه‌ر په‌لاماری حه‌شارگه‌یه‌كیان له شاره‌دێی عه‌ربینی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی دیمه‌شق داوه كه هاووڵاتییانی سڤیل خۆیان تێدا حه‌شارداوه.
له ئاکامی هێرشه‌كه‌دا به پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ٣٧ كه‌سی سڤیل كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵن، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌هۆی هێرشی چڕی ئاسمانیی رژێم و رووسیاوه، هاووڵاتییانی سڤیل ناتوانن له حه‌شارگه‌كان بێنه ده‌ره‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن