Adam Abu-bashal
16 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2021
ئاکرا - AA
لە ماوەی رابردوودا لە باکووری وڵاتی نێجیریا کێشە ئەمنییەکان روویان لە زیادبوون کردووە و بەم هۆیەوە بڕیار درا لە هەندێک ناوچەی ئەو وڵاتە ئاهەنگەکانی تایبەت بە جەژنی قوربان قەدەغە بکرێن.
گوتەبێژی میرنشینی کاتسینە، ئیرۆ بینداوا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەهۆی کێشەی ئەمنییەوە لە چەند ناوچەیەکی ویلایەتی کاتسینە ئاهەنگەکانی جەژنی قوربان لەمساڵدا قەدەغە کراون.
بینداوا، باسی لەوەش کردوە کە کێبڕکێی ئەسپسواری کە ساڵانە لە جەژندا لە میرنشینی داورا رێکدەخرا، لەمساڵدا قەدەغە دەکرێت.
ناوبراو، نوسیویشیەتی: "حکوومەت بایەخ بە ئاسایشی خەڵک دەدات هەر بۆیە داوا لە سەرجەم هاووڵاتییان دەکات لە کاتی جەژندا لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە".
جێی وەبیرهێنانەوەیە لەگەڵ هەڵکشانی توندوتیژییەکانی نێجیریا رۆژی شەشی تەمووز لە ویلایەتی کاتسینا بەهۆی پەلاماری چەند چەکدارێکەوە ٢١ کەس کوژران.