Ferdi Türkten
28 کانوونی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قامیشلۆ لە سووریا، بەناو بەرپرسی قامیشلۆی رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکە/یەپەگە، ئەیمەن جۆلی لەچالاکی خست.
بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، میت بۆیدەرکەوتووە کە تیرۆریست جۆلی یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی باڵای ڕێکخراوەکە لە سووریا.
میت دوای ئەوەی جموجووڵەکانی ئەو تیرۆریستەی خستە ژێر چاودێرییەوە، لەگەڵ ڕەخسانی هەلومەرجی گونجاو، لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوودا لەچالاکی خست.
ئەم تیرۆریستە کە خەڵکی عامودای سووریایە، لە ماوەی ڕابردوودا کردەی تیرۆریستیی بۆ سەر هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕێکخستووە و لە پرۆسەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییدا دژ بە هێزە ئەمنییەکان شەڕی کردووە.