Abdullah Shukur
21 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2018
قودس - AA
ماوەی دەستبەسەرکردنی عەھد تەمیمی کە منداڵێکی فەڵەستینی ١٦ ساڵە و خاوەنی خەڵاتی "ئازایەتی حەنزەلە"یە بۆ شەش رۆژی دیکە درێژکرایەوە.
تەمیمی بەھۆی نیشاندانی ئازایەتی بەرامبەر سەربازانی ئیسرائیلی خەڵاتی "ئازایەتی حەنزەلە"ی لە شاری ئیستانبوڵ پێدرابوو، دوێنێ لە نزیک شاری رامەڵڵا لە کەناری رۆژئاوا لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەستگیر کرا و بردرایە دادگای سەربازیی.
داواکاری گشتی ئیسرائیل لە دانیشتنەکەدا بەمەبەستی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان داوای کرد ماوەی دەستبەسەرکردنی عەھد تەمیمی تا رۆژی دووشەممەی داھاتوو درێژ بکرێتەوە.
باسم تەمیمی کە باوکی عەهد، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە دادوەریش ئەم داوایەی داواکاری گشتی قبوڵکردووە و ماوەی دەستبەسەرکردنی کچەکەی بۆ شەش رۆژی دیکە درێژکردووەتەوە.
باسم تەمیمی راشیگەیاند کە رێگە نەدراوە کچەکەی لە دادگا قسە بکات و لەدوای دانیشتنەکەش کچەکەی بۆ بەندیخانەیەکی دیکە لە باکووری ئیسرائیل گواستراوەتەوە.
باسم تەمیمی ئاشکراشی کرد کە خێزانەکەشی، نەریمان سبەینێ دەچێتە بەردەم دادگای سەربازیی.
عەھد تەمیمی لە ساڵی ٢٠١٢ لەکاتی دەستبەسەرکردنی براکەی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلی، ھەڵوێستێکی ئازایانەی بێ وێنەی بەرامبەر ئەو سەربازانە نیشاندا و بووە جێگەی سەرنجی رای گشتی، بەم ھۆیەشەوە خەڵاتی "ئازایەتی حەنزەلە"ی لەلایەن سەرکۆماری ئێستای تورکیا و سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پێدرابوو.