Muhammet Tarhan,Dildar Baykan Atalay,Mehmet Şah Yılmaz
18 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2023
ئەنقەرە – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوە کرد کە كاره ئیستیفزازییهكانى رێکخراوی تیرۆریستی پهكهكه له سوید کردەوەیەکە کە تاوانی نەژادپەرستی و رق لەخۆدەگرێت و گوتی: "یان دهبنه قوربانى ئهو مینانهى كه تیرۆریستان چاندوویانه، یان بهلهبهرچاوگرتنى ئاسایشى ههموومان رێککەوتنامەکە جێبهجێ دهكهن و بەرەوپێش دەڕۆین. بژاردە لای سویدە".
چاوشئۆغلو لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجامدا.
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتاکەیدا بە تێروتەسەلی پرسی سووریایان تاوتوێ کردووە و گوتی: "ههم توركیا و ههمیش ئێران پشتیوانى توند له یهكپارچهیى خاک و یهكێتى سیاسيى سووریا دەکەن".
چاوشئۆغلو جەختی لە گرتبەبەری هەنگاوی ئاراستەکراو بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و ئاشتی هەمیشەیی کرد و ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لەم ئاراستەیەدا دەستیان بە پێواژوویەک لەگەڵ رژێم کردووە و گفتوگۆیان لەسەر ئاستی دامەزراوە هەواڵگرییەکان و کۆبوونەوەی سێ قۆڵییان لە مۆسکۆ ئەنجامداوە و گوتی: "ئێستاش لە پێواژووی داهاتوودا پلان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە دەکرێت".
مەولود چاوشئۆغلو، باسی لەوەش کرد کە ئێرانیان سەبارەت بەو کۆبوونەوانەی کە ئەنجامدراوە ئاگادار کردووەتەوە و گوتی: "چونکە فۆرماتی ئاستانا بەشێوەیەکی سێقۆڵی بەردەوامە. لە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆماندا جەختمان لەوە کردەوە کە پشکدارکردنی ئێرانیش لەم پێواژووە زۆر گرنگە. بە تایبەتی سەرکۆمارمان (رەجەب تەیب ئەردۆغان) جەختی لەمە کردووەتەوە. لە ماوەی داهاتوودا بۆ مسۆگەرکردنی ئەنجامی ئەم هەنگاوانە لەگەڵ ئێراندا لە هەماهەنگییەکی پتەودا دەبین".
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە پێواژووە سیاسییەکەی ئێرە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، گەڕانەوەی سوورییەکان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە و پارێزراو و گەیاندنی پاڵپشتیی پێویست بۆ ئەو سوورییانەی کە دەگەڕێنەوە لەخۆدەگرێت و گوتی: "هەماهەنگی نزیکمان لەگەڵ ئێران لە فۆرماتی ئاستانادا بەردەوامە".
- بابەتی سوید
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە بڕیاری داواکاری گشتی لەسەر كاره ئیستیفزازییهكانى رێکخراوی تیرۆریستی پهكهكه/یەپەگە له ستۆکهۆڵم گوتی: "بڕیاری 'پێویست بە لێکۆڵینەوە ناکات'ی داواکاری گشتی شتێکی زۆر بێمانایە".
چاوشئۆغلو سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە هەموو کەس دەزانێت سەروەری یاسا چییە و گوتی: "ئێستا ئەم کارە لەلایەن کێوە دەکرێت؟ تیرۆریستان لەگەڵ بانگەشەکردن بۆ تیرۆر دەکرێت. کاتێک تەماشای پەیماننامەی سوید دەکەیت ئایە ئەمانەی تێدایە؟ بەڵێ تێددایە. دووەم باس لە ئازادی رادەربڕین دەکرێت. ئەمە پەلاماردانە، ئایا ئەم ئیستفزازییە پەلامارێکی نەژادپەرستی نییە؟ بەڵێ. ئایا نەژادپەرستی لەخۆ دەگرێت؟ بەڵێ. باشە با وەڵامی ئەوە بدەنەوە کە نەژادپەرستی لە سوید تاوانا یان نا، با وەڵامی ئەمە بدەنەوە. ئایا تاوانی رق لەخۆدەگرێت؟ بەڵێ لەخۆدەگرێت. باشە ئەنجامدانی تاوانی رق لە سوید ئازادە یان نا؟ با وەڵامی ئەمە بدەنەوە".
مەولود چاوشئۆغلو هۆشداریی لەوە دایەوە کە هیچ کەسێک نەڵێت "لە سوید ئازادی رادەربڕین هەیە بۆیە ئەمە هیچ تاوانێک نییە" و هەوڵ بدات تورکیا هەڵخەڵەتێنێت و گوتی: "(كاره ئیستیفزازییهكانى رێکخراوی تیرۆریستی پهكهكه) ئەمە کارێکە کە نەژادپەرستی و رق لەخۆدەگرێت، کردەوەیەکە کە تاوانی رق لەخۆدەگرێت. هەربۆیە ئەمە لە دژی بەها جیهانییەکانە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکانیش تاوانە. واتا ئهگهر سوید بیر لهوه دهكاتهوه كه به یارى وشه سهرقاڵمان دهكات، دهمهوێت ئهو بزانن كه خۆى ههڵدهخهڵهتێنێت. یان دهبنه قوربانى ئهو مینانهى كه تیرۆریستان چاندوویانه، یان بهلهبهرچاوگرتنى ئاسایشى ههموومان رێککەوتنامەکە جێبهجێ دهكهن و بەرەوپێش دەڕۆین. بژاردە لای سویدە".