بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئادیامانی هه‌ژاند
- بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.1 پله شارۆچكه‌ی سامساتی ئادیامانی هه‌ژاند. - بوومه‌له‌رزه‌كه له هه‌ریه‌ك له ئادیامان، ئورفا، عه‌نتاب و دیاربه‌كر هه‌ستی پێكراوه.
Adıyaman
ئادیامان - AA
بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.1 پله شارۆچكه‌ی سامساتی ئادیامانی هه‌ژاند.
کاتژمێر 03:34ی ئەمڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕێ 5.1 پله و له قووڵایی حەوت كیلۆمه‌تره‌وه ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سامساتی هه‌ژاند.
دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه له‌ماوه‌ی یەک كاتژمێردا هه‌شت بوومه‌له‌رزه‌ی دیكه به‌گوڕی 1.4 بۆ 2.7 پله ناوچه‌كه‌ی هه‌ژانده‌وه.
له‌ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا چه‌ند بینایه‌كی شارۆچكه‌كه و ده‌ورووبه‌ری زیانیان به‌ركه‌وتووه و هه‌ندێك له هاووڵاتیانیش به هۆی ترس و دڵه‌ڕاوكێوه باری ته‌ندروستییان تێكچووه و له لایه‌ن تیمه‌کانی فریاگوزارییه‌وه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
قایمقامی سامسات، سه‌دات سه‌زیك له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی له هه‌ریه‌ك له ئادیامان، ئورفا، عه‌نتاب و دیاربه‌كر هه‌ستی پێكراوه، كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاكردن له شارۆچكه‌كه ده‌ستیان پێكردووه و تیمه‌كانی ئافاد له ناوچه‌كه ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه.
13 كه‌س کە به‌ر بوومه‌له‌رزه كه‌وتوون كه زۆرینه‌یان به ساڵاچوون، له‌دوای رووداوه‌كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانی سامسات و ئادیامان-یان كردووه.
كاربه‌ده‌ستانی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن کە له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا هیچ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه و ئه‌وانه‌شی كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه، كێشه‌یه‌كی جددیی ته‌ندروستییان نه‌بووه.
رۆژی دووی ئاداری 2017 بوومه‌له‌ره‌یه‌ك به گوڕی 5.5 شارۆچكه‌ی سامساتی هه‌ژاندبوو.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن