توركیا نووسراوێكی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردن ئاراسته‌ی ئه‌ڵمانیا كرد
- توركیا به‌مه‌به‌ستی دانانی سندوقی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتیی توركیا له ئه‌ڵمانیا كه بڕیاره 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستی به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان كردووه.
Berlin
به‌رلین - AA
توركیا به‌مه‌به‌ستی دانانی سندوقی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتیی توركیا له ئه‌ڵمانیا كه بڕیاره 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت، ده‌ستی به هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، نووسراوێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كراوه به‌مه‌به‌ستی دانانی سندوقی ده‌نگدان له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی توركیا له ئه‌ڵمانیا یان شوێنه دیاریكراوه‌كان.
ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا وه‌ڵامی ئه‌رێنیی نووسراوه‌كه بداته‌وه، سندوقی ده‌نگدان له‌و وڵاته داده‌نرێت.
به‌وپێیه خولی یه‌كه‌می ده‌نگدان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له چوار بۆ 17ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ر بمێنێته‌وه بۆ خولی دووه‌م، 30 حوزه‌یران بۆ چواری ته‌مووز ده‌نگدان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاووڵاتییانی توركیای دانیشتووی ئه‌ڵمانیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری 10ی ئابی 2014، هه‌ڵبژاردنی گشتی له حەوتی حوزه‌یران و یەکی تشرینی دووه‌م و گشتپرسییه‌كه‌ی 16ی نیسانی 2017دا به‌رشدارییان كرد و ده‌نگیاندا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن