کاردانەوەی ئەردۆغان لەبارەی رووداوەکانی ئەمرۆی پەرلەمانی تورکیا
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان:" به‌ده‌ر له‌وه ١٥ په‌رله‌مانتاری تۆ له پارته‌كه جیاده‌بنه‌وه، به‌ناو ده‌چنه ناو ئیی پارتیه‌وه. به‌ناو له ئیی پارتیدان،
Istanbul
ئەنقەرە -
سه‌ركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان بەشداری لە دانیشتینی پەرلەمانی وڵاتەکەی کرد کە بە بۆنەی ٩٨مین ساڵرۆژی کردنەوەی ئەنجامدرابوو.
لە میانی بەشداریکردنیشی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ئەردۆغان سەبارەت ١٥ پەرلەمانتاری جەهەپە چوونە ریزی ئیی پارتی گوتی:" به‌ده‌ر له‌وه ١٥ په‌رله‌مانتاری تۆ له پارته‌كه جیاده‌بنه‌وه، به‌ناو ده‌چنه ناو ئیی پارتیه‌وه. به‌ناو له ئیی پارتیدان، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كورسیه‌كانی ئه‌وان ئه‌وانه هه‌بوون كه‌چوونه ناویان؟ ئه‌مرۆ ئه‌وان له‌وێ دانیشتن؟ ئه‌وه چ كارێكه؟ ئایا ئه‌وه روویه‌كی ئه‌خلاقی هه‌یه. ئه‌وه له رووداوه‌كه‌ی مۆتێلی گونێش زۆر ئه‌ولاتره. په‌رله‌مانه‌كه‌مان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌راستی ئه‌وه بۆ ئێمه كاره‌ساته".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە درێژەدا گوتی : " بەڵام لە ٢٤ی حوزەیراندا گەلەکەم وەڵامی ئەو کەسانە دەدەنەوە کەم بەم شێوەیە پەرلەمانیان لەکەدار کردووە. لەبەر ئەوەی دیموکراسی بە واتایی گێرەشێوێنی نایە. هەربۆیە باشترین چارەسەر سەر سندووقە. لە ٢٤ی حوزەیران ئەوەی پێویست بێت ئەنجام دەدرێت".
ئەردۆغان گوتیشی : " كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەیتوانی رۆژی شەممە بڕیار بدات. ئەگەر ئەوکات بڕیاری دابا رەنگە بابەتی ئەو ١٥ پەرلەمانتارە رووی نەدابا. ئەوکات ئیی یاخورد جەهەپە دووچاری ئەو بارودۆخە نەبوونایەوە ".
سه‌ركۆماری توركیا گوتی : "سه‌ره‌تا هه‌موو گوتیان "سندوق سندوق"، ئێستا ده‌ڵێن "گوشاره هه‌ڵبژاردن". ئێوه ویستان ئێستا بۆچی ده‌ڵێن گوشاره هه‌ڵبژاردن؟ ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش به‌دڵی ئێوه‌مان كرد. ده‌ی فه‌رموو، خێری پێوه بێت. گوتان "مه‌یدانی" فه‌رموون ئه‌وه مه‌یدان".