Bekir Aydoğan
28 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2022
هەولێر - AA
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی عێراق، ئایدن مەعروف، بەبۆنەی ٣١هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئاڵتون کۆپرییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەعروف، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، نوسیوویەتی: "لە ٢٨ی ئاداری ١٩٩١دا هێزی حیزبی بەعس، چووە ناو شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری و بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی بێگوناهی تورکمانی شەهید کرد".
ناوبراو، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کۆمەڵکوژی ئاڵتون کۆپری رۆژێکی گرنگە بۆ کاری سیاسی تورکمانەکان و رایگەیاند: "هەموومان قەرزاری شەهیدەکانمانین. بەڕاستی شەهید واتا مانەوەی کۆمەڵگا، ئایندە و یەکڕیزی".
جێی وەبیرهێنانەوەیە سەربازانی رژێمی سەدام حسێن لە ٢٨ی ئاداری ١٩٩١دا لە شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری کە دەکەوێتە دووری ٤٤ کیلۆمەتر لە شاری کەرکووک، زیاتر لە ١٠٠ هاووڵاتی تورکمانیان کۆمەڵکوژ کرد کە لە نێویاندا منداڵ و بەتەمەنیش هەبوون.