Zana Natık Kerem
31 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2023
ھەولێر – AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند کە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەیە لەگەڵ لایەنە پەیوندیدارەکاندا، کار بکات لە پێناو بەدی ھێنانی دادپەروەریی بۆ ئێزدییەکان.
نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد حەلبوسی پێشوازیی کردووە لە میری ئێزدییان لە عێراق و جیھان، میر حازم تەحسین بەگ و شاندی یاوەری کە لە نوێنەری پێکھاتەی ئێزدی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ژمارەیەک لە پیاوانی ئایینی و ریشسپی و کەسایەتییەکانی پێکھاتەی ئیزدی پێکھاتبوو.
راشیگەیاندووە کە لە میانی دیدارەکەدا، شاندەکە چەند داواکارییەکیان خستووەتەڕوو کە وەک شاندەکە رایگەیاندووە "پێویستە جێبەجێ بکرێن لەنێویاندا، ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال و باشکردنی دۆخی ئاوارەکان و کاراکردنی یاسای رزگاربووە ئێزدییەکان".
باسی لەوەش کردووە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پشتوانی خۆی بۆ پێکھاتەی ئێزدی نیشانداوە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعش دووچاری دڕەندەترین تاوان بوونەتەوە و دووپاتی کردووەتەوە کە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەیە لەگەڵ لایەنە پەیوندیدارەکاندا، کاربکات لە پێناو بەدی ھێنانی دادپەروەریی بۆ ئێزدییەکان.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لای خۆیەوە میری ئێزدییەکان لە عێراق و جیھان، میر حازم تەحسین بەگ بانگھێشتی محەمەد حەلبوسی کردووە، بۆ ئەوەی سەردانی شنگال و پەرستگای لالش بکات، لەبەرامبەردا محەمەد حەلبوسی رەزامەندی لەسەر بانگھێشتەکە نیشانداوە.