Fakhradin Ibrahim Mohammad
16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2021
هەولێر - AA
گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو راگیرابوو، دەستی پێکردەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە گەشتەکانیان کاتژمێر ١٢:٠٠ی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی ئاسایی دەستی پێکردووەتەوە.
راگرتنی گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دوای ئەوە هات کە شەوی رابردوو ژمارەیەک مووشەک بەشێک لە فڕۆکەخانەکە کە سەربازانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تیایدا جێگیرکراون و ژمارەیەک گەڕەکی نزیک لە فڕۆکەخانەکەی کردبووە ئامانج.