هونەر و كلتوور

ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی مۆسیقا بە وڵاتانی ئەورووپا دەسوڕێتەوە

- ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی مۆسیقا كە لە لووتی گەسكێكی كارەبایی دروستی كردووە بە وڵاتانی ئەورووپادا دەسوڕێتەوە.

Hişam Şabani  | 04.04.2018 - نوێکردنەوە : 05.04.2018
ئەندازیارێكی ئوستڕاڵی بە ئامێرێكی مۆسیقا بە وڵاتانی ئەورووپا دەسوڕێتەوە

Grad Zagreb

زاگرێب ــ AA

ئەندازیاریكی ئوستڕاڵی چوار ساڵ لەمەوبەر واز لە كارەكەی دەهێنێت و بڕیار دەدات دوای دەسپێكردن بە ژەنینی ئامێری مۆسیقای جۆری "دید گیریدۆ" كە لە لووتی گەسكی كارەبایی دروستی كردووە بە وڵاتانی ئەورووپادا، بسوڕێتەوە.

ئەندازیارەكە كە ناوی مایكڵ گونتر-ە لە شاری زاگرێب پایتەختی كراوتیا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی كرد و رایگەیاند كە ئەو لە شاری بریسبان رۆژهەڵاتی ئوستڕاڵیا كاری ئەندازیاری مەدەنی دەكرد و چوار ساڵ لەمەوبەر بۆ خۆ دەربازكردن لە كێشە و گرفتەكان وازی لە كارەكەی هێناو و بڕیاریداوە بە وڵاتانی ئەورووپادا بسوڕێتەوە.

مایكڵ گونتر ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بڕیارەی بۆیە داوە تا ببێت بە گەریدە و بە وڵاتانی ئەورووپادا بسوڕێتەوە و باسی لەوەشكرد كە بە هۆی ئەوەی رووبەڕووی گرفتی دارایی بووەتەوە، بۆیە بڕیاریداوە ئامیری مۆسیقا جۆری "دیدی گیریدۆ" دروست بكات كە دانیشتوانی رەسەنی ئوستڕاڵیا، بەكاری دەهێنن بۆ ئەوەی تێچووی سوڕانەوەكەی بۆ وڵاتانی ئەورووپا كەم بكاتەوە و پێداویستییەكانی رۆژانەی پێ دابین بكات.

ئەو ئاماژەی بەوەشدا كە بە رێگەی ژەنینی مۆسیقاكەی لە شەقامەكان پارەی دەست دەكەوێت، هەروەها ئاهەنگی بچووك لە شەقام و هوتێلەكان لە شاری زاگرێب پایتەختی كرواتیا ساز دەكات و ئەو كەسانەی گوێ لە ئاوازی موسیقاكەی دەگرن كە ئامێرێكی ناوەزیە دڵخۆشی و ئارامییان پێ دەبەخشێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن